"میرابۆ"کانی کوردستان...
لوقمان مصطفی صالح
هەرچەندە لەگەڵ ئەوەدانیم جیاکاری لەنێوان تاکەکانی نێوکۆمەڵگاو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا بەگشتی بکرێت ، ئەگەر لە هەر ئاست وپلەوپایەیەکدابن.بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا ناکرێت مرۆڤە رەوشت بەرزو پاکەکان کە هەیانە بە بیروهەستی جوانیان یابە داهێنانێک خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەیان دەکەن، یاخود ئەوانەی بە جەستەوبازویان خزمەت دەکەن و پارێزەری وڵاتن وگیانی خۆیان کردوە بە قەڵغان و فیدای گەل و ووڵاتەکەیان دەکەن، ناکرێت لە ریزبەندی ئەو کەسانەدابن کە دزو گەندەڵن وبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان لە پێش بەرژەوەندی گشتیەوەداناوە.
ھەر کەسێک یا بەرپرسێک لەھەر ئاستێک‌دا بێت کە پێشێلکاری ئەنجامدا،دزو گەندەڵکاربێ، جگە لە سزادانی، نابێ بەھیچ جۆرێک رێگەی بدرێت توخنی دەسەڵات و شوێنەکانی بڕیاردان بکەوێتەوە.دەبێت رووبەرووی دادگا بکرێتەوە نەک بە پێچەوانەوە چارەنوسی خەڵک بخرێتەوە ژێر کاریگەری دەسەڵاتی کەسانێک کە تومەتبارن بە ئەنجامدانی پێشێلکاری ودزی و گەندەڵی، ئەو جۆرە کەسانە لەگەڵ ئەوەی وبە هیچ جۆرێ جێگەی متمانە نین بەهەمان شێوەش شایستەی هیچ لێبوردنێک نین.
تەنانەت دەبێت لەکاتی دەرچونیان لەژیاندا گۆرستانەکانیشیان جیابێت،هەروەک چۆن له‌شۆڕشی فه‌ڕه‌نسای ساڵی (1789) دا، ئه‌و شۆڕشه‌ی كه جیهان ومێژووشی كرد به دووبه‌شه‌وه، ئه‌وشۆڕشه‌ی سه‌راپا پنته‌كانی ژیانی لهووڵاتهو تاڕاده‌یه‌كی باش له‌جیهانیشدا دایه به‌ر نه‌شته‌ری گۆڕان وتێفكرین، ئه‌و شۆڕشه‌ی كه‌دروشمی سه‌ره‌كی تیایدا (نان وئازادی ویه‌كسانی) بوو. له‌م سه‌روه‌خته‌دا (میرابۆ) ی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس و سیاسه‌توان، میرابۆی خه‌تیب و بێژه‌ری شۆڕش له لایه‌ن "لویس"ه‌وه ئاگاداركرایه‌وه كه، هه‌رچییه‌كی ئه‌وێت بۆی ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌مێك بێده‌نگ بێت!!. میرابۆ هه‌ر هات وهاواری بوو!. ئه‌گه‌رچی میرابۆ (1749-1791) ڕۆڵ وخزمه‌تێكی باشی لهڕابردووتهمهنی خۆیدا پێشكه‌ش كردبو، به‌ڵام كه مرد، خه‌ڵكی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان ده‌ستكه‌وت كه " میرابۆ" پاره‌ی له لویس وده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار وه‌رگرتووه،خیانەت و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاشكرا بوون. دوای ماوه‌یه‌ك خه‌ڵكی چوون له‌گۆڕه‌كه‌ی ده‌ریان هێناوکە پێشتر لە گۆرستانی گیان فیداکانی شۆرشی فەرنسی بەخاک سپێردرابو بردییان له (گۆڕستانی دزه‌كان وگەندەڵەکان) ناشتی یان!!. هه‌ڵبه‌ت له‌و وڵاته گۆڕستانی پیاوه مه‌زنه‌كان جیاوازه له گۆڕستانی دزو خیانه‌تكاره‌كان، بۆیه خه‌ڵكی به مردووییش وازیان لێ نه‌هێنا.
له کوردستانی ئـێمــهشدا بە سەدان میرابۆی تێدایە،هەتا لە ژیاندان لە پلەوپایەو پۆستدان،کە دەشمرن کێلی گۆرەکانیان بەرزترە لە کێلی گۆری شەهیدکانمان،کە ئەمە کارەساتە.!! هه‌موو گله‌یی وگازندەمانە له دەستی ئەو دزوو گه‌نده‌ڵکارانە ، وه‌خته نووقم بین له‌ناوو ئه‌م زه‌لکاوه‌دا، که‌چـــی به‌داخه‌وه به له‌خۆ بوردوویی هه‌ولی چاره‌سه‌ری نادرێ، یاخوود ئه‌گه‌ر بشدرێ ،وه‌کوو پێوویست نیه ، هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی تر ئه‌و که‌ســـانه‌ی که زۆر به‌دڵسۆزی و ده‌ست پاکی کارده‌که‌ن ، ئه‌وانیش له بیر کراوون ، ده‌بووایه هان بدرێن ،پاداش بکرێن ، چونکەسزا دانی گه‌نده‌ڵ و جەردەکان وپاداشت کردنی دلسۆزان ، هه‌ر دووک زەرورەتێکی حەتمین ،ئەگەر ووڵاتێک یاســـا تیایدا سه‌روه‌ربێت.
گەندەڵ، ناپاک،تاوانبار،کە کردارەکەیان بەپێی یاسا دەچێتەخانەی تاوان، دەبێ بدرێنە داگا و سزای رەوای خۆیان وەرگرن.
بێجگەلە سزای دادوەرانە، دەبێ کەسانی گەندەڵ و ناپاک یا تاوانبار لە دەسەڵات دوورخرێنەوە. لای کۆمەڵگە ھوشیار و پێشکەوتووەکان، ئەو پێشێلکاریانە دانوستانیان لەسەر نییە ولێخۆشبونی تیانیە،تەنانەت لە دوای مردنیشیان،ئەگەر بەڵگە هەبێت ئەوە دادگایی دەکرێن وچارە نوسیان وەک چارەنوسی میرابۆ دەبێت کە گەلی فەرنسا بەرانبەر ناپاکێکی وەک میرابۆ کردیان.
گومانی تیانیە کە میللەتی ئێمەش میللەتێکی وشیارە،هەروابە ئاسانی دەست بەرداری مافە دزراوەکانی نابێت،رۆژێ دێت، ئەگەر زیندووبن لە قەفەزی دادگا توندیان دەکات،ئەگەر فەوتیشیان کردبوو،لەگۆری نەمران دەریان دێنن وفرێیان دەدەنە زبڵدانی مێژووەوە.
AM:09:51:12/04/2016
ئه‌م بابه‌ته 6839
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی