كاریگه‌ری كایه ژینگه‌ییه‌كان لــه په‌روه‌رده‌و فێركردندا
رزگار شێخ حه‌سه‌ن
كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوو و تاكی هۆشیار له سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردنێكی ڕه‌سه‌ن و باو و مه‌ده‌نییه‌وه به‌دی دێن و گه‌شه ئه‌كه‌ن ، بنه‌مای فێربوون و فێركاری به‌شێكی هه‌ره گرنگی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باری خێزانی و ئه‌و جێگا‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی مرۆڤ له قۆناغی منداڵی و دواتردا تێیدا په‌روه‌رده‌ده‌كرێت ، به‌ڵام پێویسته ئه‌م شێوازه په‌روه‌رده‌ییه به بنه‌مای زانستی و په‌روه‌رده‌یی دروستدا بروات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گه‌شه‌ی پێبدرێت ، كه‌وا بوو ، دوو جۆر په‌روه‌رده‌و فێركردن هه‌ن : یه‌كه‌میان ئه‌وه یه هه‌ر كه‌س له نێو ڕه‌وتی ژیاندا كه‌ڵكی لێ وه‌ر ده‌گرێ له نێو خێزان و ژینگه‌ی خێزانی‌دا بینا ئه‌كرێت، ئه‌وی تریان زانستانه و ڕاست و ڕه‌وان فێر ده‌بێت و به نه‌وه‌ی نوێش ده‌گه‌یه‌نێت ، په‌روه‌رده‌و فێركردن كه له نێو ڕێڕه‌وی ژیاندا دروست ده‌بێت ، وێڕای ئه‌وه‌ی خۆڕسك و پێویستی به نوێكردنه‌وه و به زانستیكردنی هه‌یه ، به‌ڵام گرنگی زۆریشی هه‌یه ئه‌گه‌ر چی مرۆڤ له سه‌ره‌تاوه ئاگای له په‌روه‌رده‌و ڕه‌فتاری خۆی نه‌بوه ، شێوه سه‌ره‌تاییه‌كی سروشتی و خۆڕسكی په‌روه‌رده و فێركردنی به ده‌ست هێناوه ، به‌ڵام ناتوانرێت منداڵ بده‌ینه ده‌ستی ئه‌و شێوه په‌روه‌رده‌ییه ، تا ئه‌و په‌روه‌رده نه‌خه‌ینه به‌ر سه‌رنج و هه‌ڵسه‌نگاندن ،ڕخنه لێگرتن ، ئه‌گه‌ر چی له سه‌ره‌تاكانی دروستبونی گۆمه‌ڵگا ئه‌ونده گرنگ نه‌بووه ، به ڵام بۆ منداڵی ئێستا زۆر ناڕه‌وایه ، چونكه ئه‌مڕۆ له پێگه‌یاندنیاندا یارمه‌تی نه‌پچڕاویان ده‌وێت ، ئاڵوو گۆڕ له نێوان ئاره‌زوو خولیا كانیان ئه‌ونده پێویسته كه ناتوانرێت به حاڵی خۆیانه‌وه به‌ره‌ڵا بكرێن ، تا به پێی ڕابوردو و ، ڕوداوه‌كان ڕه‌فتار بكه‌ن . گرنگه كه بزانین كاریگه‌ری و ڕه‌هه‌نده‌كانی ژینگه چه‌نده ده‌توانن پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده ئاڕاسته‌كه‌ن ...
یه‌كه‌م : ژینگه‌ی خۆڕسك
بریتیه له‌و پێشهات و ڕوداوانه‌ی كه ڕه‌وتی تێكۆشان و هه‌وڵ و ته‌قه‌لا تایبه‌تیه‌كانی بونه‌وه‌ری زینده‌وو خێرا ده‌كات ، یان پاشی ده‌خات یان ڕایده‌گرێت ، لێره‌وه گرنگه بزانین كه مرۆڤ چه‌نده كاریگه‌ری هه‌یه له ئاڕاسته كردنی ئه‌م ژینگه‌یه، یان به‌شداره له دیاریكردن و گۆڕانكاریه‌كانیدا؟؟ گه‌ر ئاین وه‌ك نمونه‌یه‌ك وه‌ربگرین زۆر باش له‌وه تێده‌گه‌ین كه مرۆڤ هیچ بڕیارێكی به‌ده‌ستنیه‌و به‌ڵكوو له له‌دایك بونه‌وه ده‌بێته خاوه‌نی ئاین و بیر‌و باوه‌ڕی دایك و باوكی ، وه‌هیچ ڕێگایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌ماوه‌ته‌وه ، به‌هه‌مان شێوه‌ش دایك و باوك ، زمان یا نه‌ته‌وه ، هه‌موو ئه‌مانه‌و زۆری تر له و ژینگه خۆڕسكه‌ن كه سه‌پێنراون و په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌شدار نیه له په‌ره‌پێدانی یان ڕه‌تكردنه‌وه ی ،به‌ڵكوو زۆر جار بۆته ڕێگر ، به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵیێن ئه‌م جۆره له‌په‌روه‌رده زاده‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كن كه ژینگه به‌مه‌یل و ئاره‌زوی خۆی له‌ناخی مرۆڤدا چاندویه‌تی .
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ناتوانێت جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتووری به چه‌كوش كاری له بیری مۆڤه‌كان ده‌ر بهێنێت ، یان بیری مرۆڤه‌كان له قاڵب بدات ، بڕوا‌و تێگه‌یشتنی باوكێك كه مانگا خواوه‌نده‌و ده‌بێت په‌رستنی بۆ بكرێت ، ئه‌مه ئه‌و ژینگه خۆڕسكه‌یه كه باوك وه‌ك كه‌لتوور بۆ نه‌وه‌كانی ده‌هێلێته‌وه ، وه‌به‌ر پرسیاریان ده‌كات به ترسی به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم ، وه هیچ ڕێگه‌یه‌ك ناهێلێته‌وه بۆ پرسیار‌و به‌دوادا چون به بیانوی به‌رپرسیاری باوكایه‌تی ، لێره‌وه كۆمه‌لگا ده‌بێته وێرانه‌یه‌ك ، كه بێ كاریگه‌ری په‌روه‌رده پرۆسه‌ی ژیان ده‌ستپێده‌كات .
دووه‌م : ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای گیانه‌به‌رێك هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ تێكۆشانی بوونه‌وه‌رانی ده‌ورو به‌ریه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌یكات و جێبه‌جێی بكات به‌ستراوه به ویست و داخوازی و كه‌م و كوڕی ئه‌وانیتر ، چونكه هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای ئه‌وانه‌ی ده‌ورو به‌ری به شێكن له فه‌رمان و ڕه‌وش و ده‌ستوری كاری ئه‌و ، تێكۆشانی ئه‌و له‌سه‌ر كه‌سانیتر كاریگه‌ری هه‌یه گه‌ر بمانه‌وێت هه‌وڵی كه‌سێك به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی كه‌سانیتر ده‌سنیشان بكه‌ین ، تیشك بخه‌ینه سه‌ری ، كارێكی نه‌گونجاوه ، لێره‌وه گرنگه بزانین ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی چۆن چۆنی ده‌توانێت ئه‌ندامانی په‌روه‌رده بكات ، هه‌موو ئێمه ده‌توانین ڕه‌وتی كۆمه‌ڵگا له پێكهاته‌ی ڕوشت و كرده‌وه ده‌ره‌كیه‌كانی تاك بناسین نه ته‌نیا تاكی مرۆیی. به‌ڵكو بوونه‌وه‌ره زیندوه‌كانی دیكه‌ش به هۆی ژیانیان له‌گه‌ل مرۆڤ گۆڕان به‌سه‌ر ژیانیان دێت ، ده‌گۆڕێن ،مرۆڤ چۆن هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م گیانله‌به‌رانه‌دا هه‌یه ، تا ئێستاش ده‌یانپارێزێت و ده‌ست له ژینگه سروشتیه‌كانیان وه‌ر ده‌دات و ده‌یگۆرێت بۆ ژینگه‌یه‌كی ده‌ستكرد ،بۆ نمونه ده‌سه مۆكردن یان كاریگه‌ری به ئاراسته‌ی گۆرینی ژینگه‌ی ئه‌سپێك ،پێویستمان به پێدانی خوراك و ڕشۆو شه‌لاق و لغاو هاوار هه‌یه ، كه ئاژه‌ڵه‌كه‌ی پێ گوێڕایه‌ڵ بكه‌ین ، لێره‌وه تێده‌كه‌ین كه ئاژه‌ڵ هاوبه‌ش و هاو پیشه‌مان نیه ، چه‌نده كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ده‌بێت له كایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌دا ، گرنگه بزانین كاتێك منداڵێك له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌دا په‌روه‌رده ده‌بێت ،
لای ئه‌و پیرۆزی ئازایه‌تیه یان به‌شداری نه‌كردن له شه‌ڕدا ترسنۆكیه ، بێگومان منداڵێكی شه‌ڕنگێز ئاماده ده‌بێت ، یان كۆمه‌ڵگایه‌ك ، كه په‌یوه‌ندی كچ و كوڕ هێڵی سور بێت هه‌ر له منداڵیه‌وه كوڕان ڕِه‌مزی مقاوه‌مه‌و ئازایه‌تیه بێگومان كۆمه‌ڵگایه‌ك ئاماده ده‌بێت كه ژن كوشتن تیایدائاسایی بێت ، كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ژن ڕمزی حه‌یاو ناموس و پیاوه‌تی بێت ، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی و دزی كاركردن بێت بێت و به‌شێك بێت له هونه‌ری خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن ، بێگومان نه‌وه‌یه‌ك به‌رهه‌م دێت كه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی به‌لاوه ئاسایی بێت ، ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه هێنده كاریگه‌ری ده‌بێت كه ئاسان نیه لێگه‌ڕِێت و كۆمه‌ڵگای پێ بسپێریت ، بێگومان جه‌نگه‌ڵستان دروست ده‌بێت .
سێ یه‌م : ژینگه‌ی فێركاری :
گه‌ر به وردی له بابه‌ته‌كه بڕوانین تێده‌گه‌ین كه ڕه‌هه‌نده‌كانی سه‌ره‌وه چه‌نده كاریگه‌رن له كۆمه‌ڵگادا ،وه گه‌ر لێگه‌ڕین و ژینگه‌ی فێركاری كارا نه‌بێت ، نه‌توانین ، له ڕوه ده‌رونیه‌كه‌وه ، منداڵان ڕابهێنین به زانستی دروست ، ئامێره‌كانی هێوركردنه‌وه‌و ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌یی منداڵان ، ئاماده‌نه‌كرێت له فێرگا ، بێگومان كۆمه‌ڵگایه‌كی شێواو دواكه‌وتو له‌كار كه‌وتو دروست ده‌بێت ،بۆ گواستنه‌وه‌ی زانسته دروسته‌كان و به‌رز بونه‌وه‌ی ئاستی توانستی كۆمه‌ڵگا ،
پێویستمان به كتێب و ، نوسراو‌و به‌ڵگه و لێكۆڵینه‌وه هه‌یه ، بێگومان لێكوڵینه‌وه‌ی ڕاستی و دروستی و بنه‌ماو یاسا‌و ڕینمایی دروست به‌رهه‌م دێنێت ، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی شارستانی هاوچه‌رخ ، پێویستی زیاترمان به هه‌وڵ و گه‌ڕانه ، تاڕاستیه‌كان به‌دروستی و زانستیانه له فێرگاكاندا وه‌ربگرین ، فێرگا جیهانیه‌كان كه وابه‌سته‌ی په‌یام و پرۆگرامی جیهانی گه‌وره‌ن ، ده‌بێت به قۆناغ به‌ندی و به‌رده‌وامی فێربین ، واتا بۆ ڕێگری و كاڵكردنه‌وه‌ی ژینگه نادروسته‌كان هه‌میشه و به‌رده‌وام له هه‌وڵی به‌دواگه‌ڕانی زیاتر‌و زیاتدا بین ، تا بتوانین ژینگه‌ی فێرگا له‌ئاست وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی مرۆڤایه‌تیدا بێت ، ڕێگا دان به پرسیاره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان تا منداڵی شه‌رمن و ترسنۆك و ده‌سته‌مۆ دروست نه‌بێت ، په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤ و ئاشناكردنی به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ،كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتو به‌رهه‌م دێنێت ، فێرگا ده‌بێت هه‌ڵگری سێ شوناسی تایبه‌ت به خۆی بێت تا پێی بناسرێته‌وه :
یه‌كه‌م : ته‌لارسازی / شوناسیی تایبه‌ت به دیزاین كراوی خۆی هه‌یه ، واتا كه پێكدێت له كارگێری و به‌ڕێوبه‌رو وانه‌بێژ و تاقیگه ، هه‌موو ئه‌مانه كایه‌یه‌كیان پێك هێناوه ، مرۆڤی په‌روه‌رده‌كراوی پیادا تێده‌په‌رێت ، ده‌بێته هۆكاری به‌رهه‌م هێنانی مرۆڤێكی به دسپلینكراو .
دووه‌م : پرۆگرام / فێرگا ئاره‌زوو كاری تیادا نیه واتا ناكرێت به ئاره‌زو مه‌ندانه‌و به ئایدیای مامۆستا ، منداڵان په‌روه‌ده بكرێت ، به‌ڵكوو به سیسته‌مێكی جیهانی و پرۆگرامێكی ئاماده‌كراو له‌لایه‌نی شاره‌زاو زانایانه‌وه ، كار ده‌كرێت و وانه ده‌وترێته‌وه ..
سێیه‌م : ئامانج /ناكرێت فێرگا ئامانجی دیاری‌كراوی نه‌بێت كه ببێته هۆكاری به‌رهه‌م هێنانی پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا ، به جۆرێك ئاماده بكرێت ، كه بونیان بنه‌مای هه‌میشه‌یی و بونیادی گرنگی كۆمه‌ڵگایه‌كی هاو چه‌رخ بێت ..
له كۆتایدا گرنگه بڵێین بوون و بنه‌مای ژیان ، به‌رده‌وامی ژیان ده‌سه‌لمێنێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بوونی ژیان و مانه‌وه‌ی ته‌نیا به هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و به دوادا گه‌ڕان و پرسیاركردنه‌وه ده‌چێته پێش ، گرنگه بزانین په‌روه‌رده‌و فێركردن ، كاری ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر بنه‌مای دروست و زانستی ، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی میرات و كه‌لتور به شێوه‌ی دروست ، تا سوود وه‌رگرین له ئه‌زمونه‌كانی ،وه به دوای زانستی نوێ‌دا بگه‌ڕێن ، بۆ فه‌راهه‌م هێنانی ژیانی نوێ و خۆشگوزه‌رانی مرۆڤایه‌تی ...
PM:03:34:12/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 2624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی