ئایا ئه‌ڕۆن بۆ لای پارتی؟
ئومێد حه‌مه عه‌لی
دۆخی باشوری كوردستان پێویستی به رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی ئێستا ئاماده‌یی هه‌یه خراپبوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. ره‌نگه ئه‌م ده‌ربڕینه والێكبدرێته‌وه خراپترنه‌بوونی زیاتری ڕه‌وشی سیاسی كوردستان پێویستی به‌وه‌یه قه‌بوڵی هه‌ر مه‌رج و سه‌پاندنێكی سیاسی و حیزبی بكرێت به‌خاتری نه‌چوونی ئێستا به ئاقاری خراپتردا. به‌ڵام جێی خۆیه‌تی ئه‌وه بڵێین هه‌روه‌ك چۆن له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتن دا خراپبوونی زیاتر دێته ئاراوه، به‌هه‌مان شێوه ڕێككه‌وتنێكی ناهاوسه‌نگ و به‌نرخی ته‌نیا یه‌ك لایه‌نی سیاسی"پارتی دیموكراتی كوردستان"، چاره‌نووسی پرۆسه‌ی سیاسی به‌گشتی و په‌ره‌پێدانی ژیانی سیاسی دیموكراتییانه به ئه‌ندازه‌یه‌كی مه‌ترسیدار پاشه‌كشه و كۆتایی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
هه‌نوكه ده‌نگۆ و باسی سیاسی جیاواز له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانه‌وه له ئارادایه، به‌تایبه‌ت پارتی، یه‌كێتی و یه‌كگرتوو، ڕه‌نگه ئه‌م ئه‌گه‌ره سیاسییه بێته‌ئاراوه، قسه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزانه مافی خۆیانه ڕێكده‌كه‌ون و ناكرێت ته‌خوین بكرێن، ناكرێت جیاوازی به‌هه‌ر هۆكارێك جێی سه‌رسوڕمان بێت. ئه‌مه به‌ها و پره‌نسیپی سیاسیی دیموكراتییانه‌یه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌كردنی ئه‌و لایه‌نانه له‌دۆخی فه‌رامۆشكردنی پرسی دیموكراسی و چاره‌نوسی سیسته‌می حوكمڕانیدا له‌جێگه‌ی خۆیدا ئه‌بێت، چونكه جیا له‌وه‌ی پارتی به‌ئاشكرا ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی په‌كخستووه و ڕێگره له فراوانبوون و گه‌شه‌كردنی به‌شداری دیموكراتییانه‌ی حیزبه سیاسییه‌كان و هاوڵاتییانیش، به‌ڵام پارته سیاسییه‌كانی تر و به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و یه‌كگرتوو ده‌كه‌ونه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی لادانه‌وه به‌لای پارتی و قه‌بوڵكردنی ئه‌و دۆخ و مه‌رجانه‌ی ئه‌و هێزه هه‌یه‌تی بۆ سه‌رڕێخستنه‌وه‌ی جوڵه و كاری دامه‌زراوه‌كانی كوردستان. تا ئێستا پارتی نه‌یتوانیوه ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێم به ئاقارێكدا یه‌كلابكاته‌وه، كه خۆی ویستویه‌تی و ده‌یه‌وێت له‌به‌رئه‌وه‌ی تاهه‌نوكه ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی قه‌له‌قییه‌كیان له‌ناو خۆیان و ده‌ره‌وه‌ی خۆشیاندا دروستكردووه به داوا و فشاره‌كانی پارتی ڕازی نه‌بوون، هه‌رچه‌نده نه‌شیانتوانیبێ یان نه‌یانویستبێت ببنه فشارێكی گه‌وره بۆ سه‌ر پارتی و فاكته‌ری ملدانی ئه‌و حیزبه بۆ سه‌روه‌ری یاسا و پرسی دیموكراسی.
ئه‌م قۆناغه‌ی ململانێ سیاسییه‌كانی كوردستان زیاتر له‌هه‌موو سه‌رده‌مێك هه‌ستیارتر و چاره‌نوسسازتره له په‌یوه‌ند به پرۆسه‌ی سیاسی و جوڵانه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانه له هه‌رێم. هه‌ر چۆكدادان و ناتواناییه‌ك له ته‌حه‌مولكردنی ململانێكاندا واده‌كات پایه‌ی حوكمڕانی و هه‌ژمونی هێزێكی دیاریكراو قوڵتر ببێته‌وه كه نه‌یشاردووەته‌وه و به‌ڕوونی ئاماده‌ی گوێڕایه‌ڵیكردنی ئاڵوگۆڕی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌نگی هاوڵاتییانی نییه. له گریمانه‌ی هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كی بچووكی هێزه خاوه‌ن پرۆژه‌كاندا به‌رپرسیارێتی خراپتربوونی دۆخ و ژیانی دیموكراتییانه له هه‌رێم ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی پاشه‌كشێكاره‌كان.
PM:01:33:26/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2655
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی