ده‌وڵه‌ت و دیموكراتی؛ جیاوازییه‌كانمان له‌سه‌ر چین؟
ئومێد حه‌مه عه‌لی
جیاوازیی جیهانبینی سیاسی و ئایدۆلۆژیی ته‌نیا له‌نێو سیسته‌مێكی سیاسی دیموكراتی سه‌قامگیردا ده‌توانێت به پوختی گوزارشت له‌خۆی بكات. به‌م پێیه به‌پێچه‌وانه‌وه، جیاوازییه فیكریی و ئایدۆلۆژییه سیاسییه‌كان ناتوانن وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ن و پێویسته ده‌ربكه‌ون، له‌كایه‌دا بن. ئه‌وه‌ی پێش ده‌ركه‌وتنی جیاوازییه تیۆرییه‌كان ده‌كه‌وێت، پراكتیكی سیاسییه، ئه‌و جوڵانه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی لاسه‌نگی هێز و ده‌سه‌ڵاته به‌ئاراسته‌ی جه‌مسه‌رێكی سیاسی‌دا، زۆرجار به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئامراز و میكانیزمانه‌ی ئایدۆلۆژیی و فیكرێكی سیاسی دیاریكراو داوای ده‌كه‌ن. جیاوازیی و دیسكۆرسی سیاسی وه‌ك به‌رئه‌نجامی فره‌یی روانینی سیاسی له‌دۆخی زاڵبوونی جوڵه و پراكتیكی سیاسی‌دا پاشه‌كشه‌ی گه‌وره ده‌كات. ئه‌م دیارده‌ی پاشه‌كشه‌ی دیسكۆرسه سیاسییه به‌روونی سیمایی سه‌ره‌كیی مێژووی پاش شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیستی باشوری كوردستانه. دابه‌شبوونه سیاسی و حزبییه‌كانی ئه‌و ده‌یانه‌ی مێژووی باشور، راسته به‌تاڵ نین له‌جیاوازیی بیركردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م جیاوازییه بناغه‌یی نه‌بووه. ده‌توانین ده‌ستنیشانی ئه‌و حه‌قیقه‌ته بكه‌ین، كه پراكتیك و جوڵه‌ی سیاسی بیركردنه‌وه و ره‌وته نه‌كڵۆك و جیاوازه‌كان بۆ جڵه‌وبه‌ده‌سته‌وه‌گرتنی مێژوو و ئاقاریی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستان هه‌موو ئامرازێكی هه‌مه‌چه‌شنی سیاسی ره‌وا و ناڕه‌وا، نیشتمانی و نانیشتمانییان ئه‌زمونكردووه. له‌م نێوه‌دا، ئاسۆیه‌كییان بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی راسته‌قینه‌ی دیسكۆرسیی سیاسی نه‌هێشتۆته‌وه. پێویسته هۆكاریی به‌رده‌وامێتی ئه‌م ناڕه‌سه‌ناێتییه‌ی له‌دیسكۆرسی سیاسی كوردیدا ئاماده‌یه شه‌نوكه‌و بكه‌ین:
یه‌ك: جوڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌رده‌وام فاكته‌ری بنچینه‌یی سفربوونه‌وه‌ی دیسكۆرسی سیاسییه. ئه‌مه‌ش به‌و حوكمه‌ی دیسكۆرسیی سیاسی له‌باره‌ی فۆرم و ناوه‌رۆكی فه‌رمانڕه‌وایی سیاسیی به‌جه‌وهه‌ریی خۆی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت دا جێده‌گرێت و سه‌ر ڕێكه‌وتنی ره‌سه‌نی خۆی بیناده‌كات. ئه‌مه واتای نائاماده‌یی گفتوگۆی سیاسیی نییه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، ده‌سپێكردنی دیسكۆرسی سیاسی ئه‌شێ كات و شوێنی ده‌ره-ده‌وڵه‌تی هه‌بێت له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردنی شێوه و چه‌شنی ده‌وڵه‌ت خۆیه‌وه. به‌ڵام ئه‌م جیاوازییه به‌رجه‌سته‌كراوه له دیسكۆرس و مشتومڕی سیاسی‌دا، ته‌نیا له میانه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت به‌رده‌وامێتی خۆی بپارێزێت و به‌ر سفربوونه‌وه نه‌كه‌وێت. ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپی بناغه‌یی داده‌مه‌زرێت، كه ده‌ستورێكی دیاریكراو زۆرجار ئه‌و به‌ها و پره‌نسیپانه كۆده‌كاته‌وه، هه‌ر بۆیه پابه‌ندێتی به‌و پره‌نسیپانه‌وه دۆخی سازگاریی دیسكۆرس و جیاوازییه‌كان فه‌راهه‌م ده‌كات. ئه‌گه‌ر له‌حه‌قیقه‌ت دا جیاوازییه‌كان له‌و ده‌ستوره‌دا قه‌بوڵكراوبن. لێره‌دا و له‌په‌یوه‌ند به دۆخی كوردستانه‌وه، ناتوانین نه پێمانوابێ هه‌موو ده‌رگاكانی جیاوازیی ده‌ركه‌وتن ره‌تكراونه‌ته‌وه، نه ده‌شتوانین دیدێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌مان هه‌بێت. دابه‌شبوونی سیاسی، ئه‌منی و سه‌ربازیی له باشوریی كوردستان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئاسته‌نگی به‌رده‌م هه‌ر هه‌وڵێكی ره‌هایه بۆ هه‌ژمونی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
دوو: فاكته‌ریی راسته‌قینه نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته. ئه‌م حاڵه‌ته‌مان له خاڵی یه‌ك دا رۆشنكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌باشور چوارچێوه‌یه‌كی دانپێدانراویی نێوده‌وڵه‌تی بێت له‌م كاته‌دا جیاوازییه‌كان سه‌رباریی هه‌ر ئاسته‌نگێكی یاسایی، سیاسی و ئابوریی، له‌توانایاندا ئه‌بێ فۆرمی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی خۆیان ببیننه‌وه. ئه‌گه‌ر پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌ت فه‌راهه‌می ده‌ركه‌وتن و خۆگوزارشتكردنی جیاوازیی و دیسكۆرسی سیاسی بڕه‌خسێنن، ئه‌وا فۆرمی تێكۆشانی سیاسی نه‌رم و مه‌ده‌نیی خۆی ده‌نوێنێت، ئه‌گه‌رنا مێژووی سیاسی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه جیاوازییه بناغه‌ییه‌كان كات و شوێن له‌لایه‌ك و، فۆرمی ده‌ركه‌وتنی خۆیان له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌دۆزنه‌وه. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ده‌كرێت قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ین، له ده‌وڵه‌ت دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئامرازانه‌ی جیاوازیی و دیسكۆرسیی سیاسی سفرده‌كه‌نه‌وه سنوردارترن، ئه‌گه‌ر نه‌توانین بێژین سنوردارن به‌ته‌واویی.
رێگریی، یان رێگه‌دان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت
ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌رووی هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه تاراده‌یه‌ك گونجاو ته‌ماشا بكه‌ین و پێویستی مێژوویی نیشتمان و گه‌لی كوردستان بیخوازێت، له‌م دۆخه‌دا جیاوازییه‌كان ده‌بێ له چ فۆرمێكدا خۆیان بهێڵنه‌وه و ده‌سته‌به‌ریی هاوسه‌نگییه‌كی سیاسی ئه‌وتۆ بكه‌ن، كه ده‌وڵه‌ت وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانی سیاسی دانپێدانراویی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داكه‌وت به‌رجه‌سته‌ببێت و، له‌هه‌مانكات دا فره‌یی بیركردنه‌وه و دیسكۆرسی سیاسی له قووڵایی هێزه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان دا خۆیان بپارێزن. ئێمه ناكرێت خۆمان بخه‌ینه به‌رده‌م دوو بژارده‌وه: بژارده‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و بژارده‌ی قه‌بوڵكردنی ده‌وڵه‌ت. كێشه‌یه‌كی گه‌وره و دژ به بیری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی كوردستانییان ئه‌وه‌یه له‌نێوان ئه‌و دوو بژارده‌دا بمێنین. ئێمه له‌به‌رده‌م یه‌ك بژارده‌داین، ئه‌ویش بیری خۆبه‌ڕێوه‌بردنی گه‌لی كوردستانه، خۆبه‌رێوه‌بردن به‌مانا فه‌لسه‌فییه قووڵه‌كه‌ی، نه‌ك به‌و مانا سیاسییه ته‌نكبووه‌ی كه ئه‌شێ له فیدراڵی و كانتۆن دا به‌رجه‌سته ببێت. خۆبه‌رێوه‌بردنی راسته‌قینه و قووڵ بریتییه له ده‌وڵه‌ت. هه‌موو نه‌زعه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی دژه ده‌وڵه‌ت له كوردستان دا یه‌كێك له‌هێماكانی ناره‌سه‌ناێتین. ئه‌گه‌ر سیاقی ئاماده‌بوونی كورد له جیهان سیاق و پانتاییه‌كی دیموكراتییانه‌ی راسته‌قینه‌بوایه بیریی دژه ده‌وڵه‌ت و، كانتۆن و فیدراڵیخوازیی ستراتیژیی، جێیه‌ك و پاساوێكی ده‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م میانه‌یه‌ی ئاماده‌بوونی كورد و گه‌لی كوردستان به‌گشتی تێدایه، ته‌واو پێچه‌وانه‌یه. ئێمه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ده‌وڵه‌تێكی نادیموكراتی كوردستان و مانه‌وه‌دا نین له‌ناو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ناكوردستانی دیموكرات دا. هه‌ر بۆیه پێموایه ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی دامه‌زراندن و سازگاریی هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی بكه‌ین، ئه‌وا ته‌نیا بژارده و مه‌حكومییه‌تی ئێمه‌یه بۆ سه‌رڕێكه‌وتنمان به‌ره‌و رزگاربوون له ئه‌ویتر و، سه‌رڕێخستنی جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ناخه‌كییانه‌ی خۆمان كه بتوانێت تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له سفربوونه‌وه خۆی بپارێزێت.
جیاوازییه ده‌ركه‌وتووه‌كانی پێش ده‌وڵه‌ت
هه‌نوكه باسی ریفراندۆم و ده‌وڵه‌ت فراوان و مشتومڕئامێزه. دابه‌شبوونه‌كان رۆشنتر خۆیان نواندووه. جیاوازییه هزریی - سیاسییه‌كان له دۆخی چاره‌نوسسازیی به‌ریه‌ككه‌وتنی خۆیاندان. به‌ڵام به‌بڕوای من، ترسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بۆ هیچ جه‌مسه‌رێكی هزریی - سیاسی كاریگه‌ر و چاره‌نووسسازیی ره‌ها نییه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر سروشت و قووڵی دابه‌شبوونی سیاسیی، ئه‌منی و سه‌ربازیی، كه شوناسی جوگرافیای سیاسی جیاوازیی زۆر روونی دروستكردووه. ئه‌گه‌ر زۆر ساكار و روشن بڵێین: دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌ناویی ره‌وشی سیاسیی ئێستای باشوریی كوردستان دا به پاراستن و ده‌ستگرتن به‌م دابه‌شبوونی هێزه‌وه، رێگه بۆ سته‌مكاریی ره‌ها و بێ ركابه‌ریی هیچ ده‌سته‌یه‌كی سیاسیی ناكاته‌وه.
پارتی نماینده‌ی سفركردنه‌وه‌ی جیاوازیی و دیسكۆرسیی سیاسیی ده‌كات، ته‌نیا به ئامانجێكی نێگه‌تیڤی سیاسیی ستراتیژیی. هه‌رچه‌نده پێموانییه، پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌ن بیر و ئایدیایه‌كی دیاریكراویی نوسراویی ئه‌و تۆ بێت، كه گوزارشت له پراكتیكی سیاسی ئه‌و حزبه و ویسته‌كانی بۆ ئاینده‌ی حوكمڕانی بكات، چونكه وه‌ك پێشتر باسمكردووه زۆرجار له‌جیاتی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی به‌رجه‌سته‌ی جیاوازیی بكات له دیسكۆرسی سیاسی‌دا، پراكتیك و جوڵه‌ی داكه‌وتییانه‌ی ئه‌و هێزه راسته‌قینه‌ی بوونی پیشان ده‌دات. ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵه‌كان فۆرمێكی نه‌نوسراو و نادیاریكراوه له‌رووی فیكرییه‌وه، كه ده‌یه‌وێت درێژه به‌خۆی بدات و ئاینده ئه‌گه‌ر له ده‌وڵه‌ت دا ده‌ربكه‌وێت، داگیریبكات. له‌ئێستادا جیا له ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كییانه، كه له فه‌رمانڕه‌وایی بنه‌ماڵه‌یه‌كدا خۆی ده‌رخستووه، ده‌توانین به‌گشتی فۆرمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ویستراویی نه‌نووسراویی پارتی بۆ ئاینده وه‌ك فه‌رمانڕه‌ایی گه‌نده‌ڵه‌كان پیشان بده‌ین؛ هه‌ڵبه‌ت ئه‌م فۆرمه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ گروپ و هێزیی سیاسی دیكه‌ش به ئاستی جیاواز قه‌بوڵكراو و ویستراوه. یه‌كێك له به‌خششه‌كانی ئه‌وانه‌ی به‌راستی یان به روواڵه‌ت به‌رجه‌سته‌ی نه‌یاربوونی پارتی ده‌كه‌ن له پرۆژه‌ی سیاسی‌دا، بریتییه له به‌خاوه‌نكردنی پارتی بۆ زۆر له‌و چه‌مك و پرۆسانه‌ی كه له ئه‌ساسدا هی پارتی نین، به‌ڵام له چركه‌ساتێكی مێژوویی‌دا پارتی ده‌یه‌وێت رۆڵیی خاوه‌ندارێتییان بگێڕێت. ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی جیا له شوناسی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ناكرێت ناوێكی دیكه‌یان لێ بنرێت.
گۆڕان و هاوبیره‌كانی به‌رجه‌سته‌ی به‌رده‌وامێتی جیاوازیی و دیسكۆرسی سیاسی ده‌كه‌ن له ئێستاوه بۆ ئاینده‌ی ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی سازگاركردنی هه‌لومه‌رجی چه‌سپاندنی دیموكراسی له‌هه‌موو جوڵه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتیدا. جوڵه و تێكۆشانی سیاسیی گۆڕان و هاوبیره‌كانی ته‌نیا له كه‌ناریی له‌دایكبوونی ده‌وڵه‌تدا كۆتایی نایه‌ت، تاكو پێیان وابێت هه‌موو كێشه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكرات له‌ساتێكی دیاریكراویی مێژوویدا یه‌كلابكه‌نه‌وه. هه‌ر پێوابوونێكی فیكریی - سیاسیی پێیوابێت ته‌نیا له‌رێگه‌ی چه‌سپاندنی هه‌ندێك پره‌نسیپه‌وه گه‌ره‌نتی دیموكرات‌بوون و ئازادبوونی ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتی سایه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، به‌دڵنیایی پێوابونێكی ئاوه‌زمه‌ندانه نییه، ئه‌مه له‌به‌ر هۆیه‌كی زۆر ساده، چونكه ده‌وڵه‌ت به سروشتی بنه‌ڕه‌تییانه‌ی خۆی سه‌ره‌ڕۆیه و مۆنۆپۆلخوازه. ئه‌وه‌ی واده‌كات ئه‌م سروشته بنه‌ڕه‌تییه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌خه‌فه‌كراویی و كه‌نارگیركراویی بمێنێته‌وه ئاماده‌یی جوڵه‌ی راسته‌قینه و بزاوتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌میشه‌ییه له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌تدا، ئه‌مه جیا له‌و پره‌نسیپ و ده‌ستوره بناغه‌ییانه‌ی سنوره‌كان و پانتاییه‌كانی یاریی سیاسی، كۆمه‌لایه‌تی، ئابوریی و فه‌رهه‌نگی دیاریده‌كه‌ن.
PM:01:22:29/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی