پاشا‌كان چۆن گاڵته به گه‌له‌كه‌یان ده‌كه‌ن
کارزان حەیدەر
هه‌میشه سه‌ركرده‌و
حاكمه‌كان پشتیان به ڕاوێژكاره‌كانیان به‌ستووه بۆ بڕیارێكی دروست كه
خزمه‌ت به گه‌ل و وڵات بكات،هه‌ر ئه‌و ڕاوێژكارانه ده‌بنه هۆكارێك له
شكاندنی دیواره به‌رزه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركردنی
زۆرێك له‌و ئاریشه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی حكومه‌ت و خه‌ڵك ده‌بێته‌وه،
ڕاوێژكاره دڵسۆزه‌كان له خه‌می ئه‌وه‌دا ده‌بن پلان و بڕیار و نه‌خشه‌ی
دروست دابڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی وڵات به‌ره‌و سه‌قامگیری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی ببه‌ن، كه‌چی له ماوه‌ی حكومڕانی كوردیدا هه‌میشه زۆرێك له
ڕاوێژكاره‌كان بوونه‌ته به‌ربه‌ستی گه‌وره له‌به‌رده‌م ده‌یان پرۆژه‌ی
باش كه خزمه‌ت به خه‌ڵك بكات و باری قورسی سه‌ر شانی هاوڵاتیان كه‌م
بكاته‌وه،هه‌ڵه‌ش نیم ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌و میلله‌ته شتێك شك نابات به‌ناوی
ڕاوێژكار،خۆشیان ئه‌و ڕاستیه باشتر ده‌زانن،چونكه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی
ڕاوێژكاریان جگه‌له وه‌رگرتنی مووچه‌ی ئه‌ستوور و چه‌وری
ڕاوێژكاریه‌كانیان،هه‌رگیز پێشنیازی بڕیارێكی باش و پڕ خزمه‌تیان بۆ ئه‌و
خه‌ڵكه پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵات و حاكمه‌كانی ئه‌و نیشتیمانه
نه‌كردووه،بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌م له پرۆسه چاكسازیه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان له پێش هه‌موو گه‌نده‌ڵه‌كانی دیكه،خه‌مێك له پاككردنه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌موو ڕاوێژكاره خراپانه بكه‌نه‌وه كه ئه‌و وڵاته‌یان به‌ره‌و
هه‌لاكه‌ت و داڕووخان برد.
ئه‌و چیرۆكه ڕێك له‌گه‌ڵ بارودۆخی
ئێستای هه‌رێمی كوردستان زۆر ده‌گونجێ و پێم باشبوو له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌ی
خۆم تێكهه‌ڵكێشی بكه‌م،خوازیارم ئه‌وانه‌ی ده‌ست و ورگیان به گه‌نده‌ڵی
پیس نه‌بووه سوودێكی خراپ نا،به‌ڵكو باشی لێوه‌ر بگرن.
ده‌گێڕنه‌وه
ڕۆژێك ڕاوێژكار چووه ژووری پاشا‌و بینی پاشا داماوه‌و بیر له شتێك
ده‌كاته‌وه بۆی ده‌رناچێ،ڕاوێژكاریش له پاشا ده‌پرسێ:"پاشام خۆشبیت بیر
له‌چی ده‌كه‌یه‌وه‌و لێی ده‌رناچیت؟
پاشاش گوتی:"ده‌مه‌وێ باجێك
به‌ڕێژه‌ی 10% بخه‌مه سه‌ر چه‌وه‌نده‌ر به‌ڵكو ئه‌و خه‌زێنانه پڕ
بكه‌مه‌وه كه خه‌ریكه به‌تاڵ ده‌بن،به‌ڵام بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه
ده‌بێ ئه‌و خه‌ڵكه چۆن له دژی ئه‌و بڕیاره بوه‌ستنه‌وه.
ڕاوێژكاریش گوتی:"پاشای مه‌زن ئه‌وه بۆمن لێگه‌ڕێ.
پاش
ئه‌وه ڕاوێژكار چوو دار‌و ده‌سته‌كه‌ی خۆی كۆ كرده‌وه‌و داوای لێ‌كردن
بچنه نێو بازاڕه‌كانی شار و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه كه
پاشا به نیازه باجێك بخاته سه‌ر چه‌وه‌نده‌ر و گۆشت و خورما و گه‌نم و
ئالیك به‌ڕێژه‌ی 50% ، به‌و پڕوپاگه‌نده‌یه خه‌ڵك شله‌ژاو ده‌ستیان كرد
به گله‌یی و گازانده‌كردن له بڕیاره‌كه‌ی پاشا،دار‌و ده‌سته‌ی ڕاوێژكار
ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی خه‌ڵكیان یه‌ك به‌یه‌كی گه‌یانده‌وه ڕاوێژكار..
هه‌فته‌ی
دووه‌م ڕاوێژكار داوای له دار‌و ده‌سته‌كه‌ی كرد پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك بڵاو
بكه‌نه‌وه كه پڕۆپاگه‌نده‌ی یه‌كه‌م توندتر بكات، ڕاوێژكار خۆی ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ر پرۆپاگه‌نده‌ی یه‌كه‌م زیاد كرد كه گوایه ڕاوێژكاره‌كان ئه‌و
بیرۆكه‌یان به پاشا گه‌یاندووه‌و به‌م نزیكانه‌ش بڕیاره‌كه جێبه‌جێ
ده‌كرێت.
به‌و پرۆپاگه‌نده نوێیه خه‌ڵكه‌كه ترسی لێ‌نیشت و ڕازی
بوون به بڕیاره‌كه‌ی پاشا،به‌ڵام گوتیان:"باجه‌كه زۆره‌و نابێ بخرێته
سه‌ر هه‌موو شته‌كان،ئه‌گه‌ر 10% یان 15% بوایه باجه‌كه زۆر باشتر
ده‌بوو.
كه ڕاوێژكار گوێی له‌و كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه
بوو،گه‌ڕایه‌وه لای پاشا و گوتی:"پاشای مه‌زن ئێستا بڕیاری سه‌پاندنی
باجه‌كه ده‌ربكه‌و ڕێگه‌شم بده بڕیاره‌كه‌ت بۆ هه‌موار بكه‌مه‌وه.
ڕاوێژكار
به‌خۆی نووسی:"ئاگاداریه‌ك بۆ گه‌لی خۆشه‌ویستمان...وه‌ك ڕێزگرتنێك له
ڕاكانتان،بڕیارماندا كه ڕاوێژكاره خراپه‌كان سزا بده‌ین!!!!،له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌وڵیاندا بار قورسیه‌كی زۆر بخه‌نه سه‌رشانی هاوڵاتیان به‌و
باجه زۆره‌ی كه دایان‌نابوو،بۆیه ئێمه بڕیارماندا باج بخه‌ینه سه‌ر
ته‌نها چه‌وه‌نده‌ر به‌ڕێژه‌ی 12%.
به‌و بڕیاره خه‌ڵكه‌كه
هه‌ناسه‌یه‌كی هاته‌وه به‌رو ده‌ستی كرد به نزا بۆ پاشای حه‌كیم كه
شوانی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی و نایه‌ڵێ باری هاوڵاتیان به باجێكی زۆر قورس
بێت!!!!
ئێمه‌ش له كوردستان له سایه‌ی ڕاوێژكاره خراپه‌كان وامان به‌سه‌ر هات...
PM:07:42:10/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1042
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی