شەقامیان گریاند..

‌بەرهەم مستەفا


لەماوەی چوار مانگی بوێری و دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان ،دژی برسیکردن و بێ ڕێزی کردن بەکۆی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان ، دوای ئەوەی دەسەڵات لەڕابردوداو بەئێستاشەوە، بەردەوامە لە بە هەڕاج کردنی سامانی وڵات و گوێنەدانە داواکاری توێژەکانی کۆمەڵگە، لەنێویاندا مامۆستایان و پرسی پەروەردە..

دوای زیاتر لەسەد ڕۆژ بەردەوامی و درێژە دان بەناڕەزایەتیەکان ،دواجار بەسەرکەوتنی مامۆستایان کۆتایی بە بایکۆت هێنرا ؛ ڕاستە داواکاریەکان بۆ گەڕانەوەی مافەزەوتکراوەکان و موچە و بژێوی بوو، کەنەهاتە دی ،، بەڵام سەرکەوتنی پەیامەکە لەوەدابوو کەڕووی ڕاستەقینەی حکومەت و دەسەڵاتێکی دەرخست کەئەوەی بەلایەوە گرنگ نەبێ مامۆستا و پەروەردە و گوزەرانی هاوڵاتیانە، ئەوەی خەمی یەکەمی ئەم حکومەت و دەسەڵاتەیە تەنها بەرژەوەندی ئابوری و پڕکردنی گیرفانی خۆیانە ، مامۆستایان سەرکەوتن بەوەی مێژویەکیان بۆ ئەم حکومەتە نوسییەوە کەپڕیەتی لەشەرمەزاری و شکت لە بەڕێوەبردنی ووڵات ،

 مێژویەک نەوەکانی داهاتوو ئەزانن کە حکومەتێک هەبوو لەماوەی کارکردنیدا چوار مانگ پرۆسەی پەروەردە پەکی کەوت ،کەچی ئەلفێکی بۆ وتن نەبوو،، گریانی ئەمڕۆی شەقام کە پڕیەتی لە ئیحساسێکی نیشتیمانپەروەری و خەمی دوا ڕۆژی نەتەوەیەک ،مەسجێکی جوان بوو بۆ هەموو دنیا ،لەبەرامبەر دەسەڵاتێک کە هەست بەبەرپرسیارێتی ناکات ،، ئەم گریانەی شەقام داهاتویەکی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و دەستپێکێکە بۆ بەردەوامی ناڕەزایەتیەکان لەقۆناغەکانی داهاتوودا، دژ بەو هەموو ناعەدالەتیەی کەهەیە..

 لەکۆتایدا پێم وایە ئەگەردەسەڵاتی ئەم هەرێمە چاکسازی جەوهەری نەکات ، ئەوا ئەگەر ئەمڕۆ شەقام بەسەربەرزیەوە گریابێ ، ئەوا سبەینێ دەسەڵات ئەم گریانه دەبینێت ، بەمێژویەکی پڕ شەرمەزاریەوە..


PM:12:09:16/01/2017

ئه‌م بابه‌ته 992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی