كورد و ترامپ و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
مامۆستا تاهیر بامۆکى
تۆبڵێی ترامپ ببێته ئه‌نگوستیله‌كه‌ی حه‌زره‌تی سوله‌یمان هه‌رچی دێ‌و و درنجه هه‌مووی جه‌ڵه بكات؟ تۆ بڵێیت ترامپ ببێته عه‌ساكه‌ی مو‌سا ده‌ریا له‌تبكات و به‌رد له‌تبكات و هه‌رچی ئه‌ژدیها و بۆره‌مار و تووله‌مار و په‌ت و گوریسی جادووه هه‌مووی هه‌ڵ بلوشێ؟
یا تۆ بڵێی ترامپ ببێته ئه‌مری عیسا مردوو زیند و بكاته‌وه و كوێر و كه‌ڕ و لاڵ چاك بكاته‌وه؟ كورد چاوه‌ڕوانی چی له لالۆ ترامپ ده‌كات؟
دنیای بۆ بكات به به‌هه‌شت؟ یا كوردستانی گه‌وره‌ی بۆ بخاته سه‌ر سینیه‌كی زێڕین و به جه‌نابی كاك مه‌سعود با‌رزانی بڵێ ئه‌زبه‌نی فه‌رموو ئه‌ویش به لالوتێكه‌وه وه‌ری بگرێت؟
یا تۆ بڵێی كاك نه‌وشیروان له له‌نده‌نه و نزیكتره له واشنتۆنه‌وه ته‌كلیفی لێ بكات و بڵێ تو سه‌ری خاڵه ماركس با به‌رزانی له‌و دووره‌وه زه‌حمه‌ت نه‌كێشێ تۆ یه‌ك هه‌نگاو دووری و با مه‌شروعه‌كه‌ش شه‌ومه‌نه نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستدا بیبه‌ره‌وه با ئه‌و كورده چی تر چاوه‌ڕوانی به‌ڵێنه‌كانت نه‌كه‌ن و كابانی ماڵ ئۆخه‌ی بكات و ڕزگاری ببێت له حه‌وشه شۆرین و گسكدان؟
ئه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شپرزه‌ترینی ناوچه‌ی سه‌ر زه‌وی ده‌بێت بۆ گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه چی بكات؟
موسڵمانان به‌تایبه‌تی چاوه‌ڕوانی چی ده‌كه‌ن له‌م سه‌رۆكه تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا؟ سوونیه‌كان به‌ته‌مای چین عه‌رشی به‌ڵقیسیان بۆ بهێنێته‌وه بۆ به‌غداد؟ ئێران و شیعه ترامپ به عمری كوڕی خه‌تتاب ده‌زانن یان ده‌بێته به مه‌هدی چاوه‌ڕونكراویان ئه‌وه‌ی بۆش و ئۆباما كێڵایان و دروێنه‌یان كرد بۆیان ترامپیش شه‌ن وكه‌وی ده‌كات و به‌سووری سه‌رخه‌رمان ده‌یخاته خزمه‌تی مه‌رجه‌ع وڕه‌هبه‌ر؟ ئه‌ی ئه‌ردۆغان و ئۆجه‌لان داڵغه‌ی چی لێ ده‌ده‌ن؟
په‌كه‌كه و فتحوڵا گوڵه‌ن بخاته ناو ئوستوڵێك و له ئیمراڵی فڕێیان بداته‌خواره‌وه یا ئۆجه‌لان ئازاد بكات و بیكات به سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یی كورد و خه‌ونی دێرینی كوردانی باكوریش بێنێته دی؟!.
له‌وانه‌یه كه‌سێك وابزانێت من گاڵته چیم و فیفیم لێ دێت كورد ڕزگاری ببێت و ببێته ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن ئاڵای باوه‌ڕپێكراو له نێو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، یا خوانه‌خواسته من كاك مه‌سعود با‌رزانی و كاك نه‌وشیروان به كه‌م ده‌زانم نا نا سوێند به خوا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ویستم بیگه‌یه‌نم له‌م نوسینه‌دا ئه‌وه‌یه كورد به‌گشتی له باكوور و باشوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتیش به‌هه‌موو سه‌ركرده‌كانی یه‌وه به هه‌موو سیاسی یه‌كانییه‌وه به هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان و گه‌رێلا و شه‌ڕڤان و سواره‌ی مه‌ریوانییه‌وه ، به مه‌لای مزگه‌وت و به ڕۆشنبیر و به مێژوونوس و به جوتیار و كرێكار و خوێندكار و قوتابیان و زانكۆكان و خۆپیشانده‌ران و به ژنان و كچانه‌وه پاشان به نه‌وت و ئاو و كه‌له‌پوورمانه‌وه ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی نه‌صوح نه‌كه‌ین له دزی و درۆ و له گه‌ندەڵی و له چه‌پاو و له بن دیوار و له خۆ به پاڵه‌وان زانین و له په‌رته‌وازه‌یی و له‌ت و كوت بوون و باوه‌ڕبه‌خۆ نه‌بوون و خه‌ڵك به ئاغا كردن به‌سه‌ر خۆمانه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌بیری دامه‌زراندنی یاسا و ڕێسایه‌كی گشتگیر و یه‌كسانیدا نه‌بین، ئه‌گه‌ر یه‌ك سوپای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی دروست نه‌كه‌ین و ڕق و كینه له دڵ ده‌ر نه‌كه‌ین و بڕیار و دروشمی لێبورده‌یی و برایه‌تی به‌رزنه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی به هه‌ڵه و نه‌زانی سامان و داهاتی ئه‌م كوردستانه‌یان بۆ خۆیان قۆرغ كردووه نه‌یهێننه‌وه و داوای لێبوردن له مردووه‌كان و زیندوه‌كانیش نه‌كه‌ن با دڵنیا بین و ده‌ست بخه‌ینه ژێر سه‌رمان كه ئه‌و هیوا و ئاواتانه‌ی هه‌مانه بڵقی سه‌رئاوه تا هه‌یه پوچه و كه ته‌قیش هیچه، ترامپ یه‌ك مرۆڤی ئه‌مه‌ریكاییه به پێی یاسا و ده‌ستوور كار ده‌كات، عومری نوحی نییه، چوار ساڵ یا هه‌شت ساڵ لای ژوورویه‌تی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی نیكسۆن و كارته‌ر و ڕیگان و كلنیتۆن و هه‌ردوو بۆشه كه و ئۆ بامێیه ڕه‌شه‌كه دایان به كورد كوا؟
ئه‌میش هه‌ر وا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك پێشمه‌رگه ڕووی كوردی سپی كردووه جگه له هه‌ندێ په‌ڵه‌ی هه‌شتا و حه‌فتا نه‌بێت كه هێشتا به نێو چاوانمانه‌وه دیاره، كورد یه‌ك بگرێت و من من و تۆ تۆ بخه‌ینه زبڵدانی مێژوو له‌بری ئه‌وه كورد كورد و كوردستان كوردستان ببێته ویردی زمانمان و له ناخیشه‌وه پشت به خوا ببه‌ستین و داوای یارمه‌تی لێ بكه‌ین و له گه‌ڵ خوا و خه‌ڵك و خۆمان ڕاست بكه‌ین، دڵنیام گشت كه‌س و گشت وڵاتان ڕێز بۆ ئیراده وبڕیار و داواكارییه‌كانمان داده‌نێن.
ئێوه ئاگادار بوون حاكمه‌كه و ترامپ و جێگره‌كه‌ی چه‌ند جار ناوی خوایان برد و داوای یارمه‌تیان لێ‌كرد؟
ئێوه بینیتان گه‌لی ئه‌مه‌ریكا له چ سه‌یران و سه‌فا و سه‌روه‌ری و دیمه‌نێكی جوان وشایسته‌دا جیهان سه‌یری ده‌كردن، ئێوه بینیتان چۆن سه‌رۆك و سه‌رۆك ژن هاتن به‌پیری سه‌رۆكی تازه‌وه و ئه‌وانیش به ماچ و دیارییه‌وه خوا حافیزیان له‌وان كرد؟
ئێوه بینیتان چه‌ند سه‌رۆك له‌و ئاهه‌نگه‌دا بوون: (ئۆباما، بۆش، كلینتۆن، بۆشى باوك، ڕیگان و كارته‌ر...هتد) ترامیش. ئه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند كام سه‌رۆك به‌شداری ڕێوڕەسمی ئاڵ و گۆڕی ده‌سته ڵات ده‌كات ؟
توخوا خه‌جاڵه‌تی نییه بۆ گه‌لانی ئه‌م ناوچه ته‌نها دوو شت ده‌زانین:
یه‌كه‌م- بژی بژی و چه‌پڵه لێدان.
دووه‌م- بڕوخێ بڕوخێ و به‌ردباران.
له‌وه زیاترم پێیه، به‌ڵام حه‌وسه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه نه‌ماوه، به‌ئومێدی ئه‌و ڕۆژه‌ی ڕۆڵه و نه‌وه‌كانمان ئاوا وڵات و ئاوا ده‌ستوور و یاسا سه‌روه‌رییه‌ك ببینن و سه‌رۆكی تازه و كۆنمان ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات ببن و وێنه‌یان له‌گه‌ڵ بگرین.
PM:02:01:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی