کۆتابێنن بەچەواشەکردنی نەتەوە و حکومەتەکانتان

‌ره‌شاد گه‌ڵاڵی


ئاڕاستەکان ڕوونن هێزەکاریگەریەکان لەململانێ و پێشبڕکێدان لەدروستکردنی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ هێزێك لەسەرزەوی کاریگەری هەبێت لەشکاندنی شکۆو ئستوورەی داعش لەسەرهەردووئاستی سوریاو ڕۆژئاوای کوردستان و بتوانێت پارێزگاری لەناوچە ئازادکراوەکان ودەسەبەری ئازادی و فرەڕەنگی و ئەزمونێکی پێشکەتووبکات ،
دوێنێ سەربازگەومارێنزی امریکی ئیمڕۆ سەربازگەوکۆماندۆی ڕوس هەردووکیان دوو ڕۆڵ دەبینن یەکەمیان پەروەردەودووهەم دانانی خەتی سوور لەمەنبەج و ئەوەی تریان لەعەفرین لەبنەڕەتدا یەك ڕۆڵە ئەمیش ڕێگری کردنەلەپێشڕەویەکانی سوپای تورك و پاشماوەی چەکدارانی داعش ،

تێکەڵاوبوونی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا +کورد دەکرێت بەسەرەتایەکی دڵخۆشەر هەژماربکرێت پێشڕەویەکانیش ئەوڕاستیەی سەروو دەسەلمێنێ کەبوونی کاری هاوبەش لەنێوان هێزەکاریگەرو شۆڕشگێڕەکان لەبەرامبەرتیرۆرستانی داعش لەنێوکۆی پێکهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان جگە لەیەك گرتن هیچ ئامانجی تر بەدی ناکرێت بۆیە لەچوارچێوەی داڕشتنی پلان وبەرنامەیەك کەکۆکەرەوەو دەسەبەری مافی کۆی پێکهاتەکان بکات و خوێنی پێکهاتەکانیش بەیەکەوە لەپاراستنی گەل ونیشتمان تێکەڵ بکات و بەیەکەوەش ئایندەی سیاسی ، ئیداری ، دەستووری ،فەرهەنگی پێکهاتەکانیان دەسەبەربکەن لەوڵاتێك جگەلەکوشتن تاڵان کردن هیچ ماف و ئازادیەکی تیادا دەسەبەر نابێت ،


ئاماژەکان لەڕۆژئاوای کوردستان ئەوەمان پێ دەڵێت هاوپەیمانی دوێنێی نێوخۆو هەرێمایەتی ڕۆڵ وسەنگی خۆیان لەدەستداوەو سەرەتای دەرکەوتنی هێزی تر دەکرێت کەجێگرەوەی ئەوهێزانەبگرێتەوە بەسودو بەرژەوەندی پێكهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەم نێوەندە تاکەهێزیش شەرەفی ئەوەی بەرکەوێت هێزەکانی یەپەگەو یەپەژەو هاوپەیمانێتی سوریای دیموکراتە QSD کەئیمڕۆ ئەوهێزە لەهەرسێ ئاستی سیاسی -سەربازی- دبلۆماسی هەنگاوی گرنگ و گەورەی ناوەو ڕۆژ بەڕۆژ دەسەبەری متمانەی اوروپا- امریکاو هێزو پێکهاتەکانی ناوخۆی سوریا بەدەست دێنێ ،
وەلانانی سوپای سوریای ئازاد +درع الفرات +تورکیا+ بەناوپێشمەرگەکانی ڕۆژ کۆی هێزەکۆنەپارێزەکانی تری گۆڕەپانی سوریا + عیراق لەلایەن امریکا + اوروپاوە ئەوڕاستیەمان پێ دەڵێت پارتی کرێکارانی کوردستان تاکەهێزی کاریگەرو متمانەپێکراوی ئەمریکان جگەلەتێکەڵ بوونی بەرژەوەندی هاوبەش بەڵام ڕوانین و ڕوانگەی امریکا بۆ ئەوهێزە جیاوازەلەناوچەکە بەتایبەتی لەسەرئاستی هەرچواروڵاتی تورکیا ،ئیران ، عیراق ، سوریا، امریکا دەتوانێت لەڕێگەی پەکەکەوە ئامانجەکانی خۆی بپێکێ بەڵگەشمان بۆ ئەوە تاکەهێزەلەسەرئاستی کوردستانی گەورە هێزێکی بەدسپلین -ئامادەکراو-ڕاهێنراون لەهەرسێ ئاستی سیاسی +فکری +سەربازی ، لەمانەش گرنگتر بوون و سەنگی هێزەکانیانە لەڕووی جێوپۆلیتیکەوە قەندیل ،باکوور، شەنگال ، ڕۆژئاوای کوردستان ،

لەکۆتا دەڵێم کۆتا بێنن بەچەواشەکردنی خۆتان ،حکومەت و گەلەکانتان پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەسەنگەری پێشەوەی شەری تیرۆرستانی داعش وکۆی هێزە کۆنە پەرستەکانە لەناوچەکە ئیمڕۆمەدالیاو شەرەفی ڕزگارکردنی پێكهاتەکانی تەبقەو ڕەقەو کەرامەو دێرەزۆری بەیەخەکراوەو تاکەهێزە لەگەڵ هاوپەیمانان بەژداری ڕزگارکردنی پایتەختی ئیمارەتی داعش دەکات و یەکێك لەمەرجەکانیشی ڕێگری کردن بووە لەبەژداری کردنی پاش ماوەی بەناوخەلافەی عثمانی دەوڵەتی تورك بۆیەدەڵێم امریکا ڕێگەنادات لەشەنگال- مخموور- قەندیل-سیدەکان - مەنبەج -عەفرین حەسەکە-گرێ سپی هیچ هێزێك شەڕی پەکەکە و هاوپەیمانەکانی لەسوریای دیموکرات بکات پێچەوانەی ئەم تێڕوانینە هەنگاو بنێیت گڵۆپی سورت بۆ هەڵدەکرێت و سزادەدرێیت


PM:09:33:25/03/2017

ئه‌م بابه‌ته 4094 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی