دوای چارەگە سەدەیەك لەخەبات سڵاولە پورم زولیخا

‌ره‌شاد گه‌ڵاڵی


لەنێوکۆمەڵگاودابوونەریتێکی دواکەوتووی پیاوسالاریدا دەرکەوتن و پێشکەوتنی توێژی ژنان لەنێو پارتە سیاسیەکاندا کارێکی سانا نەبوو بەئاڕاستەیەکی تر ڕامانی ڕەگەزی بەرامبەر بەتواناو لێهاتوویی توێژی ژنان لەبواری کارکردن لەنێوئۆرگانەکانی حزب ڕێك پێچەوانەی بەرنامەو دروشم و ئایدیای ئەو حزبانەن کەپرۆپاگەندەی ئازادی ژن و برەودان بەتوانای ژنانیان کردۆتە ترۆپکی کارەکانیان لەگەڵ ئەوەش لەڕواڵەتدا ئەمە لەسەر ئەرزو لەبواری کارکردندا نابینرێت بەڵکو ڕێگری و ناشیرین کردنی کادری ژن و تەگەرەخستنە بەردەم تواناو پێشڕەوییەکانیان پڕانسپی کارەکانیانە.

لەسەرەتای ڕاپەڕین بۆ ئیمڕۆ لە ژمارە کەم نین ، سەدان بگرە هەزاران ژن هاتنە مەیدان وکۆتی دیلێتی و داب و نەریتی دواکەوتوو نەخوازراوی نێو کۆمەڵگایان فڕێداو وەك ڕەگەزێکی بەرامبەرهاتنە مەیدان بەئاڕاستەی دروستکردنی ژینگەیەکی لەبارترلەنێو پڕۆسەی سیاسی و دێمۆکراسی دا.

کارێکی سانا نەبوو ئاشنابوون بە جۆرو شێوازی خەباتی نوێ کەخۆی لەخەباتی شێڵگێڕانە دەبینیەوە بۆ بازدان بەسەرکۆسپ و تەگەرەو لەمپەر خستنەبەردەم پێشڕەوییەکانی ژنان بەئاڕاستەی ڕێگری کردن لەدەسەبەر کردنی ماف وئازادییەکانی ژنان لەگشت بوارەکانی سیاسی، پیشەیی ، ئیداریی ، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وەك ڕەگەزی بەرامبەرلەنێو کۆی پارتەسیاسیەکاندا.
 
دوور لەڕەوان بێژی دوای چارەگە سەدەیەك لەخەباتی دێمۆکراسی لەهەرێمی کوردستان دەتوانم بڵێم خەبات بەردەوامە ،ڕێگریەکان وەك خۆیانن ڕەگەزی بەرامبەر ڕوانینیان بەرامبەر بە ماف و ئازادی و توانای ژنان گۆڕانکاری تیایدا دەرنەکەوتووە هەمان قەوانی سواوی چەندساڵەو هەمان ئاڕاستەی ڕێگری دەبینرێت کەخۆی لەناشیرن کردن و لەمپەرخستنەبەردەمی توانای ژنان لەگشت بوارەکاندا دەبینێتەوە.

پەروەردە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت بەئاڕاستەی دروستکردنی متمانە -باوەڕ ڕێزگرتن لەویست و خەباتی لایەنی بەرامبەرو پیرۆزییەکانیان ، گرفتی کۆی کادرو چاڵاكوانانی ژنان خۆیان لەوەدەبینێتەوە کەکۆی پارتەسیاسیەکان لەهەرێمی کوردستان بێ جیاوانی لەناوو هەڵگری دروشم و جیهانبینیەکانیان ڕۆڵی پەروەردەی ئەندام -کادر-تاکو دەگەیتە سەرکردایەتی، لەدەستیان داوە ئەوەی کاری پێ دەکرێت تەنهاو تەنها هەوڵدانە بۆ تێرکردنی ویست و حەزەکان لەلایەن کادری ڕەگەزی نێرینە ئەمەش ڕێك پێجەوانەی بەرنامەو ئایدیاو جیهان بینینی پارتەسیاسیەکانە لەهەرێمی کوردستان.

لەنێو کۆڵێ نا داد پەروەری و نایەکسانی لەنێوان دووڕەگەزی نابەرامبەر دەرکەوتنی کادری هۆشیار -ئەزموندار- پشودرێژ-کۆڵنەدەر بێ باك لەدژایەتی لایەنی ڕەگەزی بەرامبەر بەئاڕاستەی جێ پێ لێژکردنی ڕەگەزی مێینە لەگۆڕەپانی سیاسیدا ، سەرەتای دەرکەوتنی خۆر لەکەڵ دەردەکەوێت کۆی کۆسپ و تەگەرەکان بەلاوەدەنێت وبەدوای خۆیاندا ڕایدەماڵێت ، کاردانەوەکانی ڕەگەزی بەرامبەرجیاواز لەبەرامبەرەکەی خوازیارە بەئاکارو خوڕەوشتی بەرزوجوان بەلێهاتوویی و کارامەیی پەیامەجوانەکانی خۆیان بەهۆشیارییەوە نمایش دەکەن و ئاڕاستەی لایەنی بەرامبەری دەکەن.

لەکۆتا دەڵێم سڵاو لەپورم زولیخا سڵاو لەئەزمونی پشوودرێژی ژنان کەویستی بەهێزی ئەم توێژە بۆگەیشتن ودەسەبەرکردنی مافەکانیان لەوەستان ناکەوێت وهەنگاوەکان ڕوەو سەرولەهەڵکشانی بەردەوامەو ناوەستێ تاکو گشت ئامانجەبەدینەهاتووەکان بەدی نەهێنێت لەوەستان ناکەوێت ، ئەمە ویست و ئیرادەیەکی بەهێزە کەتیایدا توێژی ژنان خوازیارن لەکایەی سیاسی و ئیداریدا بەهەموو ئەوڕێگریانەی دەخرێنە بەردەمیان کۆتای پێ دەهێنن و دەیسەلمێنن هیچ جیاوازییەك بەدی ناکرێت لەڕاپەڕاندنی ئەرك و فەرماندا لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا گەر ئیرادەهەبێت ٠


PM:01:26:28/05/2017

ئه‌م بابه‌ته 5317 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی