بەبێ رەچاوکردنی سنوری جوگرافی

‌ره‌شاد گه‌ڵاڵی

بۆچی هۆکارە دەرەکیەکان لەهاوکێشەسیاسیەکاندا لەهۆکارە نێو خۆییەکان گرنگترن؟

زاڵ بوونی سیستمی سیاسی ئێستای جیهان کەخۆی لەسستمی جهانگیری و بەسەر یەك ئاڕاستەییدا نمایش دەکات و وای کردووە گۆرانی خێرا بەدوای خۆیدا بەرهەم بهێنێ ئەو گۆڕانەش خۆی لەدەسەبەرکردنی بەرژەوەندی ئابوری و ئاڕاستەی هاوکێشەکان دەگۆڕێ و هاوپەیمانیەتی دوێنێ هەڵدەوەشێنێتەوەو هاوپەیمانیەتی تازە لەناوچەکە چرۆدەکات و خونجەی تازەی لێ دەڕوێ.

بەپێی دیدو خوێندنەوەی بەندە بێت جیهانی ئێستاو پەیوەندیەکانی سەردەم خۆی لەبەرژەوەندی ئابوریدا دەبینێتەوە جا ئەگەر ئەم بەرژەوەندیە لەگەڵ دوژمیش بێت زۆر ئاساییەو ئامادەی هەرجۆرە قوربانیەکن لەپێناو دەسەبەرکردنی.

بەپێی چەند دیاردەیەکی تازەو یاخود کۆنی گەشەکردوو بوونی دیموکراسی و پارێزگاری لەمافی مرۆڤ وایکردووە هەموو هۆکارە ناوخۆییەکان ، کارە ناوخۆییەکانی ووڵاتانی کۆنەپەرست و دواکەوتوو لەلایەن وڵاتانی خاوەن پێگەو قەڵەم ڕەو پێ شێل بکرێت کەسیش نەتوانێت پرسیار لەبوونی هۆکاری دەرەکی بکات لەکێشە نێو خۆییەکانی هەر ووڵاتێك لەسەر ئەم زەمینە.

گۆرانکاری لەجۆپۆلێتیك ئەویش بەگۆرانی جوگرافیای سیاسی بۆ جوگرافیای ئابووری و بوونی بازاری ئازادو گەشەسەندوو نێو نەتەوەیی کەراستەو خۆ دەچێتە هەموو شوێنێک بەبێ رەچاو کردنی هیچ سنورێكی جوگرافی سیاسی ، مانەوەی یەک جەمسەری سەرمایەداری و کردنەوەی بازار بۆ سەرمایەکانیان ئەمانە هەموویان هۆکارن و دەیسەلمێنن کەهۆکارە دەرەکییەکان لەهاوکێشە سیاسیەکاندا کاریگەری راستەوخۆیان دەبێت بەسەر هۆکارە نێو خۆیەکان لەهەر ووڵاتێكدا.

لەکۆتا گۆرانکارییە خێراییەکانی ئەم دوایەی خۆرهەڵاتی ناوەراست و بەهاری عەرەبی و بەتایبەتی لەعێراق + سوریا ، هاوکێشەو ململانێی هێزەنێوخۆو دەرەکی و هەرێمایەتیەکان لەیەك کاتدا هەماهەنگ و هاوکار بوون بەئاڕاستەی نانەوەی ئاژاوەو نەهێشتنی ئارامی و ئاسایش و ئۆقرەیی لەهەردوو وڵات.

ئەم بۆچوونە سەلمێنەری ئەو راستیەی سەروون کەوڵاتانی خاوەن سەرمایە هەرکاتێک بۆیان بلوێ و بکرێت ئاسایش و ئارامی دەشێوێنن و گۆرانکاری دەکەن بەئاراستەی ڕەخساندنی زەمینەسازی و دەسەبەرکردنی بەرژەوەندیەکانیان بەبێ گەڕانەوەو ڕەچاوکردنی سنوری جوگرافی بەهەڵکردنی گڵۆپی سەوز هێزەلۆکاڵی و هاوپەیمانە تازەکان بەجوڵە دەخرێن ولەهەمان کاتدا جێبەجێ کەری پلان و بەرنامەکانیان دەکەن لەسەر خاكی نیستمان .


PM:07:30:27/07/2017

ئه‌م بابه‌ته 2224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی