پرۆسەی بێدەنگکردن و تیرۆری کەسایەتی

‌ئاشتی عەبدوڵا

پرۆسەی بێدەنگکردنی دەنگە جیاوازو ئازادەکان، بەرنامە بۆ دارێژراوە، جا هەر جارەی بەجۆرێک و بەرامبەر کەسێک، ئیدیۆمی جنێو و تەشهیر لەفەرهەنگەکەی حزبی خۆسەپێن تازە نیە، بەداخەوە ئەم ئیدیۆمە زۆر پەرەی سەندووەو لایەنەکانیتر و کۆمەڵیشی گرتۆتەوە، هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە.

  بەڵام ئەمجارەیان بەجۆرێکیتر ئەیانەوێت رەوایەتی بە نارەوایەتیەکانیان بدەن، بەپاساوێک کە عاتیفەی خەڵک ئەجوڵێنن. سەرقاڵکردنی خەڵک و دروستکردنی قەیرانێکیترە.

 بۆ مانەوەو درێژەدان بەو باڵادەستیەی کەهەیانە، بەهایان بۆ هیچ شتێک نەهێشتەوە.
 ئەوەی جێی سەرسورمانە ئێستا بەبیانووی رێزو بەها، تیرۆری ژنان و دەنگە جیاوازەکان ئەکەن، ئەوەی لەپەرلەمانی عیراق فراکسیۆنە کوردیەکان جگە لەپارتی کردیان حزبی دەسەڵاتداری تووشی شڵەژان و شۆک کرد، بۆیە بەم بێ مۆڕاڵیە ئەم هەڵمەتەی دەست پێکرد.

هەقە یەک هەڵوێست و یەک دەنگ پێیان بوترێت شەهیدەکان و پێشمەرگە شکۆی نەتەوەیەکن نەک حزبێک بۆ مانەوە هەر جارەی بەجۆرێک بەکاربهێنێت. شەهید و پێشمەرگە زۆر پیرۆزترە لەهەموو رێبازێک کەلای ئەوان پیرۆزە.


PM:02:56:11/12/2016

ئه‌م بابه‌ته 5298 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی