شەڕو رەوایەتی
سالار سیامەند
لە شەڕدا، رەوایەتی ھەیە بۆ کوشتن، سەرکردە سەربازییەکان، وتەبێژو زمان گەرمەکانی ھێزە شەڕکەرەکان، بەردەوام خەریکی جوان کردن و رازاندنەوەی، رەفتارە نامرۆڤانەکانی شەڕن. دۆخی شەڕو گەرمی و ساردی ساتەکانی شەڕ، رۆڵیان ھەیە لە رەنگڕێژانی رەفتارەکانی سەربازانی ھێزە شەڕکەرەکان، شان بە شانی ئەو ئایدۆلۆژیایەی کە پێی گۆشکراون. ئایدۆلۆژیایەک کە پەیڕەوکەرانی راھێنرابن لەسەر - دوور کەوتنەوە لە نیشاندانی بەزەیی- شەرعەیەتدان بەبەکار ھێنانی ھەموو رێگاکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی - پیرۆز - ئایدۆلۆژیایەک کە موتربە کرابێ پە دەقی پیرۆز، نیشاندانی بەزەیی لە جێ بەجێکردنی ئەرکی سەربازی، گوومان دەخاتە سەر - ڕادە و ڕێژەی ئێمان- بۆیە بەکار ھێنانێ ھەموو رێگایەک، داھێنان لە تاقی کردنەوەی خراپترین جۆرەکانی توندوتیژی، رادەی ئیمان بەھێز دەکاو دوو دڵی و راڕایی و گووڵان کەم دەکاتەوە.
لەبەرامبەر ئەوانەشدا، ئەو ھێزانەی کە پەیڕەوکەرانی خۆیان بە ئایدۆلۆژیایەک و باوەڕێک پەروەردە کردووە، کە وا نیشان دەدا کە ریز لە بەھا جوانەکانی مرۆڤایەتی دەگرێ و مرۆڤەکان گرنگترن لە بیروباوەڕو ،مرۆڤایەتی ئامانجی کۆتاییەو بۆیە دەبێ خراپەکان لە نێو چاکەکان بژار بکرێن و ئەوانیش بە پێی یاساو نەریتی ھێزە دیموکاتی خوازو شارستانییەکان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێ، کە شەڕ تاوی سەندو توندو تیژییەکەی زیاتر بوو و ئەو کەرستانەی تیایدا بەکار ھاتن قورستر بوون، ئەوکاتی رەفتاری شەڕکەرەکانێش گۆڕانی بەسەردا دێ و زۆر لە بیروباوەڕەکان و بنەما مۆراڵییەکان دەخرێنە سندووقێکەوەو بۆ قۆناغی دوای شەڕ ھەڵدەگێرێن.
شەڕی جیھانی دووەم و لێدانی ھەردوو شاری یابانی بە دوو بۆمبی ئەتۆمی لە لایەن ئەمریکاوە، ئێستاش وەکوو پاساو ێۆ کۆتایی پێ ھێنانی شەڕی جیھانی، دووەم. سوودی لێ وەردەگیرێ.
PM:12:57:20/07/2017
ئهم بابهته 953
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی