سوده‌کانی ڕیفڕاندۆم
سه‌لیم شوشكه‌یی
دوای ئه‌وه‌ی باسی ڕیفڕانۆم بۆسه‌ر به‌خۆی کوردستان ڕاگه‌یه‌نرا کورد گوته‌نی هه‌رای نایه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای ڕامانه که هیچ که‌س له‌کوردستان به‌گشتی ڕه‌تی نه‌کردۆته‌وه به‌شێک له‌پارته‌سیاسیه‌کان قبوڵیانه و به‌شه‌که‌ی تریش قبوڵیه‌تی به‌ڵام کات و ساته‌که‌ی و ڕێکاره‌که‌ی و چونیه‌تیه‌که‌ی به‌باش نازانن و پیان وایه پیویستی به ڕێکخستنی ناوماڵی کورده و تاوه وه كو یه‌که‌تی نیشتیمانی له‌سه‌ردروست بێت
به‌کورتی ڕێفرندۆم پێمان ده‌ڵێ
١- ڕیفڕاندۆم ناخ ونیه‌تی وڵاتانی دراوسێی بۆ ده‌رخستین.
٢- ڕیفڕاندۆم پێمانده‌ڵێ وڵاتانی دیمکرات خواز دیموکراتیان ته‌نیا بۆ وڵاتی خۆیان ده‌وێ به‌ڵام به نه‌فسی دیمکراتی له‌گه‌ڵ ئێمه نین.
٣- ڕێفراندۆم پێ وتین که چه‌ند پێویستیمان به یه‌کڕیزی نیشتیمانیه‌و به‌بێ ڕێک خستنی نێوماڵی کورد ڕێزمان لێ ناگیرێ.
٤- ڕیفڕاندۆم فێری کردین گه‌یشتن به‌لوتکه‌ی سه ر به‌خۆی چه‌ند هه‌نکاویكى ده‌وێ و له کوێوه‌و چۆن و به‌چی ده‌ست پێ بکه‌ین.
٥- ڕیفڕاندۆم نزیکه ببێته ئاشته‌وای نیشتیمانی له نێوان لایه‌نه سیاسیه کان.
به‌هیوای گه‌یشتن به‌خه‌ونه‌گه‌وره‌که‌ی سه‌ربه‌خۆی کوردستان.
PM:12:31:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 1125
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی