کۆمەڵناسی کورد بوون

‌هێمن عەبدولقادر


من کە ئەفغانی ئەبینم تۆپێک قوماش بەسەریەوەیەتی و بەتانیەک بەشانیەوە ، کەچی خاوەنی دەولەتی خۆیانن ، کە کوردیش ئەبینم هیچ پارچەیەکی لە گەڵ پارچەکەی تری قسەی نیە وەختە لەگیانی خۆم بێمە دەرەوە.

من کە حوسیەکانی یەمەن ئەبەینم بە نەعل و خەنجەرەوە دەوڵەتی خۆیان هەیە کە کوردیش ئەبینم چوار شاری هەیە هیچی دانی خێر بەوی تردا ناناێت ، چوار ڕۆشنبیری نابینیت قسەیان پێکەوە هەبێت ، چوار کەسی نابینیت لەو فەیس بووکە لە ژێرەوە خێسە لە یەک نەکەن و بە دزیەوە جنێو بەیەک نەدەن ، وەختە شێت بم.

من کە قەبیلەکانی ئەمازۆن ئەبینم ئێستاش بەگەڵای مانگۆ و مۆز عەورەتیان دا ئەپۆشن کەچی خاوەنی دەوڵەتی خۆیانن و کە کورد ئەبینم هەرچی بەرهەمی جیهانگیریە لەبەردەستیدایە کەچی خەریکە یەکتری ئەخۆن خەریکە توشی شیزۆفرینیا ئەبم .

کوردەکان هەر وان
بەهاران کە ئەچن بۆ سەیران چوار ماڵە خزم نابینیت پێکەوە کۆببنەوە ، ئەم ئەڵێت فڵان بێت من نایەم ،کوردەکان هەر وان.

هەموو مێژووی کورد لە سەردەمی مادەکانەوە بگەڕێ هەتا ئەمڕۆ ، ڕەسمی پێنج سەرکردەی کورد نابینیت پێکەوە دەستیان کردبێتە ملی یەک.

کوردەکان هەر وان
چوار بوک و خەسوویان نابینی یەکتریان خۆش بوێت ، زوو ئەبن بە هاورێ و برات ، زووش لێت بێزار دەبن ، سەد کەس ئەنێرن بۆ داوای کچێک دوای مانگێک بە تۆراوی ئەنێرنەوە بۆ ماڵی باوکی ، ریکوێستت بۆ ئەنێرن داوای هاورێیەتیت لێئەکەن ، سوپاس و ستایشت ئەکەن ، کەچی دوای هەفتەیەک هەر لەخۆیانەوە لوتت لێ ئەکەن ، لەشوێنان تۆمەتت بۆ هەڵئەبەستن قسەت پێ ئەڵێن .
کوردەکان هەر وان.

کە ئەبن بەهاورێی یەک بۆ ئەوە نیە سود لەیەک ببینین بەڵکو بۆ ئەوەیە چاودێری یەکتری بکەن ، بەدوای هەڵەکانی یەکدا بگەرێن ، ئێمە کە موناقەشە و حیواریش ئەکەین بۆ ئەوە نایکەین بگەین بە حەقیقەت ، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە یەکتری ببەزێنین ، ئەم مواسەفەتە بەس لە بزنەکێوی و کەڵەشێردا هەیە کە خەڵک ببەزێنیت نەک لە مرۆڤ.

جا (میسته‌ر ریچ )له‌کتێبی ( گه‌شتنامه‌)که‌یدا بۆ کوردستان باسی ئه‌وه‌ ئه‌کات ، ئه‌ڵێ:-

میوانی یه‌کێک له‌ ئاغاکانی کوردستان بووم ، ئاغا به‌و هه‌موو دیوه‌خان و جاحێڵ و کورو کاڵ و تفه‌نگچی و خزمەتکارانەوە که‌ هه‌یبوو که‌ چی له‌گه‌ڵ( مێش)ێکدا که‌وتبووه‌ عینادی وصیراع ، ئاغا پێی عه‌یب بوو به‌ ده‌ست مێشه‌که‌ ده‌ربکات خه‌نجه‌رێکی پێ بوو ئه‌مه‌نه‌ی خه‌نجه‌ر راوه‌شاند بۆ مێش تا کردی به‌ چاوی خۆیدا و چاوێکی خۆی کوێر کرد به‌س هه‌ر ته‌نازولی بۆ مێشەکە نەکرد .
ئەها خوای گەورە لە وەسفی موسوڵماندا فەرموێت (أشدا‌و علی‌ الكفار رحما‌و بینهم ) واتا موسوڵمانەکان کەسانێکن کە (لەگەڵ دوژمنەکانیان توندو تیژن و لە ناو خۆیاندا میهرەبانن و بەزەییان بەیەکدا دێتەوە).

کەچی کورد لەمەشدا بەپێچەوانەوە لەگەڵ هەموو دوژمنەکانی دۆست و میهرەبانن و کەچی لەناو خۆیاندا توندو تیژن و بەردەوام شیر و تیر لەیەک دەسون

لە کۆتایدا ئەگەر نێرگەلە و نیکۆتین و کهول و کۆکاین و بێ مەعاشی نەمانکوژێت دڵنیام ڕۆژێک (کورد) بوون ئەمان کوژێت ، چونکە هیچ دوژمنێک بەقەد (کورد) زەرەری لە (کورد)نەداوە ، (فارس و تورک و عەرەب) دوژمنە لاوکیەکەن ، کورد دوژمنە راستەقینەکەی خۆیەتی .
نوقتە سەری دێڕ ........


AM:10:27:17/11/2016

ئه‌م بابه‌ته 4733 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی