وه‌کو ئێستا له بیرمه دوای نیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رم بوو تاک شهرواڵێکم لپێ کرد و کراسێکی ئوتو نه‌کراوی سپی چڵکنم کرده به‌رم و ته‌سبیحێکی قهزوانم کرده ملم و جوتێک قۆنه‌ره‌ی دڕاوم کرد به‌سه‌ر پێوه ، ده‌سته‌سڕێکی ئاوریشمم له گیرفانی شه‌رواڵه‌که‌م هێنابووه ده‌ره‌وه ، ڕووم کرده یه‌کێک له بنکه‌کانی ده‌نگ دان ، ئوتومبێلێکی (یارس)ی بچووکم پێ بوو ، هه‌ر که گه‌شتمه ئه‌وێ جارێ سه‌ره‌تا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئوتومبێله‌که‌م بچووک بوو به دووری سه‌دان مه‌تر نه‌یانهێشت ئوتومبێله‌که‌م له‌و نزیکانه راگرم ، به‌ڵام هه‌ر ئوتومبێلێکی مۆدێل به‌رز و قه‌به ئه‌هات ، تا به‌رده‌رگای وێستگه‌ی ده‌نگدانه‌که ئه‌چوو ، گه‌رچی من زۆر تکام کرد که منداڵم پێیه ناتوانێ بڕوات به‌ڵام ووتیان نابێت ته‌علیمات و یاسا رێگا نادات .
که‌چوومه ژووره‌وه له پرسگه‌که‌وه شێوازی تهفتیشکردنی من له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که قات و بۆینباخیان له‌به‌ردا بوو ئه‌رز و ئاسمانیان فه‌رق بوو ، ئه‌وانه‌ی که له رواڵه‌تدا (ده‌وڵه‌مه‌ند و که‌شخه و ئوتومبێلی قه‌به و گه‌وره‌یان پێ‌بوو) ته‌نها سه‌یری مۆبایله‌کانیان ئه‌کرد ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئێمه به ئوتومبێلی بچووک و جلی دڕاوه‌وه ئه‌هاتن (جیهازی کاشیفه)یان لێئه‌دا.
خۆی له راستیدا ئه‌مه له کۆمه‌ڵگای شه‌رقیدا دۆخێکی ته‌واو سایکۆلۆژیه (هه‌تا ساده بیت ،هه‌تا رێزی خه‌ڵک بگریت ، هه‌تا بهئیحترام و به‌رێز بیت ، هه‌تا که‌مترین گرفت و ئاسته‌نگ بۆ موراجیع و خه‌ڵک دروست بکه‌یت خه‌ڵک به‌چاوێکی سووک ته‌ماشات ئه‌کات ، وه‌لێ هه‌تا کیبرت هه‌بێت ، سه‌یاره‌ی گه‌وره‌ت هه‌بێت ، حیمایه‌ی زۆرت به‌شوێنه‌وه بێت ، کاری خه‌ڵک رانهپهرێنی خه‌ڵک زیاتر رێزت لێئه‌گرن).
که چوومه ژووره‌وه بۆ بنکه‌ی ده‌نگدان ریزێکی درێژ وه‌ستابوو هه‌رکه‌س ئه‌هات و قۆڵی ناسیاوێکی خۆی ئه‌گرت و ئه‌ی برده ژووره‌وه ، ئێمه‌ش زه‌قه‌ی چاومان ئه‌هات هه‌تا سه‌ره‌مان هات ، که سهرهشمان هات ، لێپرسراوی ژووره‌که و تێکڕای چاودێری لایه‌نه سیاسیه‌کان که جل و به‌رگ و پێڵاو و کراسهکهمیان بینی ووتیان (کاکه ئه‌گه‌ر خوێنه‌واریت نیه ئه‌توانین یارمه‌تیت بده‌ین) به‌مه‌رجێ بڕوانامه و پۆستی من له هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێ ئاماده‌بوون ته‌نانه‌ت لهمدیری وێستگهکهشیان به‌رزتربوو ، ئیتر وه‌ک هه‌میشه خه‌مێکی قووڵ بێ ده‌نگی کردم رێک قسه‌که‌ی عه‌لی وهردیم بیرکه‌وته‌وه که له کتێبی (که‌سێتی تاکی عێراقی) دا ده‌ڵێ :-
سایکۆلۆژیا و سروشتی خه‌ڵکی عێراق وایه ئه‌گه‌ر چه‌ند منداڵێک له کۆڵان یاری بکه‌ن ، په‌نجه‌ره‌ی ماڵێک بشکێنن ، کابرای خاوه‌ن ماڵ که‌دێته ده‌ره‌وه ، بێ سێ و دوو ده‌ست به‌جێ هێرش ده‌کاته سه‌ر ئه‌و منداڵه‌ی که له‌هه‌موویان ناشیرینتر و هه‌ژارتر دیاره ، گه‌رچی منداڵێکی جوان و پۆشته ئه‌وکاره‌شی کردبێ.
نوقته سه‌ری دێڕ ........
AM:10:59:29/09/2016
ئه‌م بابه‌ته 5648
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی