كۆمیدیای خۆكوشتنی نه‌ته‌وه‌یی
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
ئه‌و كاته‌ی بێئومێدیی چاوی هیوای نه‌ته‌وه‌یه‌ك لێڵده‌كات، شكست دووچاری به‌سه‌رخۆداشكانه‌وه‌مان ده‌كات، ئه‌و ده‌مه‌ی شۆڕشگێڕه‌كانی ڕابردوو سه‌ری سه‌ركه‌وتنی شۆڕش ده‌خۆن، هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ ژیان نامێنێته‌وه‌و خه‌ڵك هاوارده‌كه‌ن، "مه‌رگ تۆ له كوێی؟ ژیان كوشتمی"، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤ ده‌بێته هه‌رزانترین كاڵا به‌ده‌ستی بازرگانه‌كانی جه‌نگه‌وه، هیچ به‌هایه‌ك بۆ به‌هامرۆڤایه‌تییه‌كانی ئه‌م گیانله‌به‌ری عه‌قڵ له زۆر ئاكارو ڕه‌فتاری ئازادانه‌ی خستووه، نامێنێته‌وه، تروسكاییه‌ك وه‌ك مۆمێك داده‌گیرسێت، ئاوات و ئومێد‌و هیوا بۆ ئاسۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، شكست ده‌كات به ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتن و هه‌ستانه‌وه ده‌كات به كه‌ره‌سته‌ی سه‌ركه‌وتن، وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌موچاو ماكیاژو ده‌مامكراوه‌كان ده‌خاته‌وه به‌ر بیر‌و زه‌ین و چاوی خه‌ڵك، هێواش هێواش ده‌م به ده‌می ژیانه‌وه ده‌نێت و هه‌ناسه‌ی ژیانه‌وه‌ی پێده‌به‌خشێته‌وه، به‌هاو نرخ و فه‌ڕ به ئینسانبوونی ئینسان ده‌داته‌وه، خۆی ده‌بێته شۆڕشێكی ڕاسته‌قینه له‌هه‌ناوی شۆڕشه شكاوه‌كاندا، ئه‌و تروسكاییانه، ئه‌ده‌ب و هونه‌رو ڕۆشنبیرین، دێنه‌وه به‌گیانی (نه‌ژیان بۆ مردن، مردن بۆ ژیان)، وه‌به‌رهێنان له زیان بۆ ده‌ستخستنی قازانجدا، كارده‌كه‌ن، مرۆڤبوونمان پێده‌به‌خشنه‌وه، كه‌ڵكه‌ڵه‌و خولیای ئازادیی و گۆڕانكاریی و قایلنه‌بوون به ئه‌مری واقیعمان ده‌خه‌نه‌وه‌سه‌ر، توند به سه‌رماندا ده‌كێشن تا بێینه‌وه هۆش خۆمان، له خه‌وی غه‌فڵه‌ت به‌خه‌به‌رمان دێنن، نه به درۆكانی مێژوو ده‌مانژێنن، نه به به‌ڵێنه ڕه‌نگاڵه‌ییه‌كانی ئاینده، ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵدا ده‌كێڵن، تا سبه‌ی وه‌ك دوێنێ، ته‌نها نه‌هامه‌تییه‌كان نه‌چنینه‌وه.
ئه‌وه‌ی من چه‌ند ڕۆژێكه له تێكست و سیناریۆی زۆربه‌ی شانۆییه‌كانی فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ ده‌قی شانۆی كوردیدا، ده‌یانبینم، كه هه‌ڵقوڵاوی واقیعی ئێستای دۆخ و ژیانی ناهه‌مواری هه‌رێمی كوردستانن، ئیقراركردنن به شكست و ته‌سلیمبوونن به‌و ئیراده ڕه‌شه‌ی كه‌سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی نیشتمانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ره‌كان ئه‌داو هه‌وڵێكی شایانه‌نه‌یان داوه، به‌ڵام وه‌ك ده‌ق گیانی هه‌ستانه‌وه‌و گۆڕان و داكۆكیكردن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه زۆر به لێڵیی و نادیاریی ده‌بینم تیایاندا، ده‌شێ نوسه‌ری ئه‌و ده‌قانه بڵێن ئه‌ركی ئه‌وان وه‌ك شێوه‌كارێك ڕاگرتنی كاتێكه له زه‌مه‌نێكی به‌رده‌وام و پیشاندانه‌وه‌ی لۆژیكیانه‌ی وه‌ستاویی ژیان و واقیعی تاڵی نیشتمانه، به‌شێوازێكی هونه‌رییانه‌ی باڵا، ناكرێت هه‌موو نهێنیی و بۆشایی و دیمه‌ن و مه‌به‌ست و واتاكانی ده‌ق و ناو ده‌ق و پشتی ده‌ق، ته‌قلیدیانه وه‌ك حه‌كایه‌ت پیشانبده‌ین، كه ئه‌مه‌ش مافێكی سروشتیی هه‌ر نوسه‌رێكه به نوسه‌ری ده‌قه شانۆییه‌كانیشه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا نه‌ته‌وه پێویستی به خه‌باتی پێشمه‌رگانه هه‌بووبێت بۆ كۆتایهێنان به سته‌مكاریی و ئازادكردنه‌وه‌ی ئازادیی، ئه‌گه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی ئێستای نیشتمان پێویستی به پێشمه‌رگه بێت بۆ پاراستنی مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان و بوون و به‌رده‌وامیی له شه‌ڕی دژی داعشدا، ئه‌وا بۆ ئه‌م دۆخه خه‌سیوه‌ی ئێستای ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی سیاسیی ئابوریی فه‌رهه‌نگیی كوردستان، پێویستمان به شۆڕشێكی فه‌رهه‌نگیی هونه‌ریی ڕۆشنبیریی وه‌هاهه‌یه، كه گیانی هه‌ستانه‌وه‌و متمانه‌به‌خۆكردنه‌وه‌و گۆڕانكاریی و خۆبه‌به‌رپرسزانیی له دۆخ و قۆناغه‌كه له هزرو هه‌ناوی هه‌مووماندا نه‌ك بكوژێت، یان بگرێت، یان ته‌سلیم به واقیعی حاڵبكات، به‌ڵكو زیندوو بزواوو كارا‌و سه‌ركه‌ش بكاته‌وه، ناكرێت ئه‌نجامی هه‌موو ڕووداوه‌كانی ناو ده‌قه‌كان، بۆ خۆكوشتن، یان یه‌كتر كوشتن، یان به‌سه‌رله‌ئه‌ژنۆدان، یان به ته‌سلیمبوون به‌وه‌ی هه‌یه‌و نابێت وا هه‌بێت، ته‌واوببن، من هه‌ر له‌و هۆڵه‌ی ئه‌مڕۆی ئاماده‌یی سلێمانی كوڕاندا، له‌سه‌رده‌می ئه‌و په‌ڕی دڕندایه‌تیی به‌عسدا؛ شانۆگه‌رییه‌كانی (سه‌له‌ی نانكه‌رو ته‌نه‌كه)م، بینیی، ڕۆحیان ده‌كرده‌وه به به‌ری جه‌سته‌ی كوژراوی ئینسانی كورددا، گیانی مقاوه‌مه‌تیان نه‌به‌زانه به‌هێز ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ده‌یبینم، نه‌مانی مقاوه‌مه‌ت و، شكانه له‌ناو شكستدا و كوشتنی زیندوێتیی نه‌ته‌وه‌یه به ده‌ستی خۆمان، من بڕوام به شۆڕشی شانۆ‌و زریانی مۆسیقا‌و سینه‌ی سینه‌ماو گڕی ڕه‌نگ و هێزی ده‌نگ و سیحری جوڵه‌و قوه‌تی ئینشاو قودره‌تی ده‌ق و په‌یامی هونه‌رو، هێرش و ته‌وژم و تین و تاوی هونه‌ره جوانه‌كان هه‌یه، كه نیشتمان له‌م ته‌نگوتاوو و ته‌ریك و تاریی و ناشیرینیانه، له‌م سته‌م و سته‌مكاریی و نه‌هامه‌تییانه، له‌م خۆكوشتنه دۆستكوشتنه ترسناكه‌و له‌م مه‌رگه هێواشه تاقه‌ت پڕوكێنه‌ره، ده‌ربازبكه‌ن.
ده‌خوازم، وتاری پشتی ئه‌م ده‌قانه، په‌یامی قبوڵنه‌كردنی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌یان هه‌ڵگرتبێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌موومان به‌ده‌ردی چاره‌نوسی پاڵه‌وان و ڕوداوی ئه‌م شانۆییانه نه‌چین، به‌ڵام ده‌بوو به تروسكایه‌كی كزكزیش بێت ئه‌م مۆمی هیوایه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ جگه له داگیرساندنی له زه‌ینی ئێمه‌دا، بسوتایه، بۆئه‌وه‌ی ئیمه‌یج كه‌ڵچه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمانیان فۆڕمات و ڕۆشنتربكردایه‌ته‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر ئیمه‌یجی سته‌مكاران وه‌ك ئه‌وه بێت كه ڕۆشنبیره دیاره‌كانی نیشتمان، له‌بری خه‌ڵك سوپاس و پرسه‌نامه‌كانی پێده‌هۆننه‌وه، یان ئه‌مه بێت كه منه‌وه‌رانی نیشتمان كۆتایی ئه‌م درامایانه‌ی ژیان به تراژیدیای ده‌رونی یه‌كتركوشتن و خۆكوشتن و ته‌سلیمبوون به‌وه‌ی سه‌پاوه ته‌واوبكه‌ن، ئه‌وا سبه‌ی هه‌موومان ده‌بینه كه‌ره‌سته‌ی كۆمیدیای ژیانه‌وه‌ی سته‌مكاریی و كوشتنی گیانی گۆڕان و خۆكوشتنی نه‌ته‌وه‌یی..
PM:08:12:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2249
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی