هه‌موو ڕۆژێك، هه‌موو شه‌وێك، هه‌واڵی مه‌رگی هاووڵاتیانی ته‌ندروست و ساغڵه‌میه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره نه‌خۆشه‌كانمان پێده‌گات، چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌وه، ژماره‌یه‌ك به كاره‌ساتی ئۆتۆمبێل، چه‌ند كرێكارێك به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یان له باڵه‌خانه به‌رزه‌كانه‌وه، ده‌یان كه‌س له وه‌رزی به‌هاردا به‌هۆی خنكان له چه‌م و ڕوبارو ده‌ریاچه‌كاندا، ڕه‌قبوونه‌وه‌ی ده‌یان كۆڵبه‌رو كوژرانی چه‌ندین دولبه‌ر.
كوژران به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشیی و كه‌وتنه‌خواره‌وه له گۆیژه و ئاگركه‌وتنه‌وه له هۆتێل و سوتانی عه‌مباری نه‌وت و گڕگرتنی به‌نزینخانه و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی شایانی هه‌ندێك نه‌خۆشخانه و مه‌رگی جوتیار و شوان و ڕێبوار به‌هۆی مینه پاك نەکراوه‌كانی وڵات و كاره‌با گرتن و ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵی غاز‌و غازی سۆپا و عه‌لادین و شه‌مسه‌دین و كه‌وتنی سه‌قفی باڵه‌خانه‌كان و سوتانی ته‌نكه‌ری نه‌وت و هه‌ره‌سی به‌فر و لافاو و كه‌وتنه ناوچاڵی ڕێگا و سوتانی ده‌غڵ و پوش و په‌ڵاش و دارستان، بوون به‌نێچیر له ڕاو و شكار و ڕاوه‌ماسیی و نیرانی سه‌دیقه، ته‌قینی تایه‌ی ستۆك و وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلی بێئیستۆپ و كوشتن به‌هۆی كاره‌ساتی دڵته‌زین و درۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، كوشتن له‌سه‌ر قه‌ڵه‌م و له‌سه‌ر مینبه‌ر و له‌ناو میحراب و له پشتی سه‌نگه‌ر و له ئاشكرا و له په‌نهانیی و له‌سه‌ر موڵك و له‌سه‌ر دۆلار و دینار‌و له‌سه‌ر هه‌موو شتێك جگه له مرۆڤبوون، كوشتنی هێواشانه‌ی شاراوانه‌ی ده‌رونی هه‌موومان هه‌موو ڕۆژ، دوێنێش شه‌هیدبوونی كارمه‌ندێكی تری ئاگركوژێنه‌وه، له ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی ناو زانكۆی سلێمانیدا.
ئیتر، ئه‌مانه‌ی ڕوویانداوه و ڕووده‌ده‌ن، مه‌رگ نین، كوشتنن، تیرۆرن، تیرۆرێكی ڕێكخراو، له‌ناو سیستمێكی لاموبالاتی له‌ناو گه‌نده‌ڵیدا چه‌قیو، ئیتر ته‌نها پرسه‌نامه‌كان و به‌شداریكردنمان له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی هاووڵاتیانی وڵات‌دا، دادمان ناده‌ن، ئیتر له‌م وڵاته‌دا له‌بری ده‌رفه‌ته‌كانی ژیان، كوشتن به‌دوای هاووڵاتیاندا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌مه به‌رهه‌می شكستی حوكمڕانییه‌كی ناڕوشد و ناڕه‌شیده، كه نه‌ك ناتوانێت ساده‌ترین خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیانی دابینبكات، به‌ڵكو قوت و قوه‌تیشیان ده‌بڕیت و ڕۆژانه ژماره‌ی كوژراوه‌كان و ڕووبه‌ری مه‌رگ و گۆڕستانه‌كان بۆ خه‌ڵك و، مانه‌وه‌ی خۆی زیادده‌كات.
لێدان و كوشتن و ده‌ستبڕین و ده‌ستبڕینه‌وه‌و سوتان و ئاگركه‌وتنه‌وه و نه‌بوونی هیچ فێركردن و چاودێریی و په‌ره‌پێدان و سیستمی خۆپارێزیی و خه‌ڵكپارێزییه‌ك، وڵاتی له ڕووی ژیانیی و ژیارییه‌وه له كوردستانه‌وه بۆ مه‌یدانی شه‌ڕ و كوشتار و نیشتمانی بۆ مه‌رگستان گۆڕیوه.
ئیتر له‌بری شین و شه‌پۆڕ، پێویستمان به لێپرسینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد هه‌یه، بۆچی ڕۆژانه له‌هه‌ر بوار‌و كار و سێكته‌رێكدا، مه‌رگ له‌وێوه، مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران ژیانپارێزن، یان گۆڕهه‌ڵكه‌نه، به‌رپرسانی وڵات و ئه‌م هه‌موو داموده‌زگایانه له‌كوێن؟ ئه‌ركزانیی كامه‌یه؟
ئیتر هیچ یه‌كێك له‌مانه مه‌رگنین، كوشتنن، كوشتنیش تاوانه، تاوانێك گه‌وره‌تر له ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاته سه‌پاوه‌كان و زیاتر له پاره‌وپوله مۆڵكراوه‌كانیان و فراوانتر له‌و زه‌ویانه‌ی داگیریان كردوون و له‌و كۆشكانه‌ی به ئێسك و پروسكی خه‌ڵك بینایان كردون، كوشتنی مرۆڤ؛ كوشتنی مرۆڤایه‌تیی و ژیان و گه‌ردونه، تاوانێكه ڕۆژانه مرۆڤ له مرۆڤ بوون ده‌خات و ترس و دڕندایه‌تیی په‌خش ده‌كات و ئارامیی تاك ده‌كوژێت و ئاشتیی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌بڕێته‌وه، مانایه‌ك بۆ ژیانپارێزیی ناهێڵێته‌وه، مه‌رگ تۆ له‌كوێی؛ ژیان كوشتمی!.
PM:05:41:22/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 2426
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی