گەر بچم بۆ زیندان دادوەر ئەم بەڵێنانەی پێداوم
ئاوات عەلی
من نەخاتە ئەو هۆڵەی258 موستەشارەکەی تۆمەتباری ئەنفالی تیادا دەستگیرکراون.
- ژووری من بەرامبەر ژووری وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی پێشوو بێت.
- نزیک بم لەو وەزیر و بەرپرسانەی لە حکومەتەکانی پێشووی هەرێمدا لەسەر گەندەڵی سزا دراون و سامانی گشتییان بە فیڕۆداوە.
- ژوورەکەم دوور بێت لە ژووری سەرکردە تاوانبارەکانی شەڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
- کارێک بکات لە زیندان چاوم بە چاوی بکوژانی سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان و عەبدولستار تاهیر شەریف و ویداد حسێن و کاوە گەرمیانی بکەوێت کە بە سزای لە سێدارەدان سزادراون هۆکاری تاوانەکەیان لێ بپرسم و گوێم لە پەشیمانیان بێت.
- ژوورەکەم تەنیشتی ژووری ئەو بەرپرسە حیزبییانەبێت کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕژێمی سەدام سزادراون بۆ ئەوەی لە پەشیمانیان تێ بگەم.
- بەڵێنی ئەوەشی پێداوم ڕێگەم بدات قسە لەگەڵ ئەو سزادراوانەدا بکەم کە ئێن ئاڕ تییان سوتاند.
- ئەشتوانم گوێ لە دەردەدڵی سزادراوانی تەقەکەرانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی بگرم و بزانم کێ فەرمانی تەقەی پێداون.
- بەڵێنی ئەوەشی پێ داوم بتوانم لەگەڵ بەرپرسە سزادراوەکانی هەڵگیرسانی قەیرانی دارایی دا دابنیشم و گوێم لەگێرانەوەی هەڵەکانیان بێت.
- ئەشتوانم سەردانی هۆڵی بەرپرسە سەربازییە هەڵاتووە سزادراوەکانی شەڕی داعش بکەم کە بوونە هۆی شەهیدبونی سەدان هاوڵاتی ئەم هەرێمە و ئەنفالبونی هەزاران هاوڵاتی ئێزیدی.
- بەڵێنی ئەوەشی پێداوم لەگەڵ ئەو بەرپرسە سزادراوانەدا قسە بکەم کە بازرگانیان لەگەڵ داعشدا کردبوو.
- شتێکیشی وتووە نازانم ئەیباتە سەر یان نا کە چاوم بەو بەرپرسە سزادراوانە بکەوێت کە بوونە هۆی پەکخستنی دامەزراوە شەرعییەکانی هەرێم لە پێشوودا.
- ئەوەشی پێ وتم کە دەتوانم سەردانی هۆڵی ئەو سەرۆک حزبانە بکەم کە بەتۆمەتی دەست تێکەڵکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دا سزادراون.
تێبینی: من گاڵتەم کرد و شتەکەتان لێ نەبێ بەجدی، من ئەچم و ئەوان کەسیان لەوێ نین
PM:12:16:30/05/2017
ئهم بابهته 8025
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی