دەنگی حیکمەت لە زەرگەتەوە دێت
عادل باخهوان
ئەمڕۆ بەوردی چاودێریی هەڵبژاردنەکانی بزوتنەوەی گۆڕانمکرد. هەڵبژاردنی بەڕێز کاك عومەری سەید عەلی وەك ڕێکخەری گشتی و ئەو وتارە جوانەی کە پێشکەشی کرد، دروست ئەو دەنگی حیکمەتەیە کە لە ئێستادا کوردستانی غەرقبوو لە هەزاران کێشەدا پێویستیی پێیەتی.
ڕاستە کاک عومەر گوتاربێژێکی حەماسی نیە و گڕ لە سۆز و هەستی جەماوەر بەرنادات، بەڵام لەڕاستیدا گۆڕان و کوردستانی ئێستا پیویستیان بە گوتاری حەماسی نیە، بەپێچەوانەوە پێویستیان بەو دەنگی حیکمەتەیە کە ئەمڕۆ کاک عومەر گوزارشتی لێکرد.
بێگومان دەکرێت قسە لەسەر چەندین ئاستی ئەو هەڵبژاردنانە بکرێت، وەک پرسی بەشداری ژنان و گەنجان لە جومگە باڵاکانی دەسەڵاتدا.
ڕاستە ئەمانە گرنگن، بەڵام ئەم قۆناغە، ئەولەویەتی خۆی هەیە کە بریتیە لە ئامادەیی بەهێزی دەنگێکی عەقڵانی لە لوتکەی دەسەڵاتی بزوتنەوەی گۆڕاندا.
هەڵبژاردنی کاک عومەری سەید عەلی وەك ڕێکخەری گشتی ئاماژەیەکی بەهێزە بەم ئاڕاستەیەدا و ئومێدی سەرکەوتنی بۆدەخوازم لە ئەرکە قورسەکانیدا.
PM:11:54:25/07/2017
ئهم بابهته 3790
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی