یاداشته‌كانی ساكینه‌و ئافره‌تی كورد
لەتیف فاتیح فەرەج
ساكینه
جانسز ئه‌و خاتونه تێكۆشه‌ره‌ی كورد بوو ، كه له پایته‌ختی ئازادی
دنیا له پاریس تیرۆر كرا ، له‌به‌رده‌م ئه‌و ماڵه‌ی تیرۆر كرا من درودم
بۆ نارد ، هه‌ر ئه‌و ده‌میش ده‌مزانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ناو نراوه
فه‌ڕه‌نساو ، به ولاَتی شۆڕش ناسراوه ، دۆسیه‌كه‌ی ساكینه‌و هاوڕێكانی
نادیده ده‌كات و ده‌یكاته قوربانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان فه‌ڕه‌نساو
توركیا، من كه‌مێك دوای خوێندنه‌وه‌ی یاداشته‌كانی ساكینه به رێكه‌وت
نامیلكه‌كه‌ی ئێڤا یۆلیم گرته ده‌سته‌وه " ئایه جیهانێكی ئاوامان
ده‌وێت " ناسینی فه‌ڕه‌نسا له‌و رێگه‌یه‌وه ئاسانتره تا له ڕێگه‌ی
دۆبۆڤوارو سارته‌رو كامۆو جانجینیه‌و ئه‌وانی تره‌وه ، ساكینه‌و فیدان و
له‌یلا پێكه‌وه له پاریس تیرۆر كران ، تیرۆری ئه‌وان شه‌رمه‌زاریه‌كی
گه‌وره‌بوو بۆ سیاسه‌تكارانی فه‌ڕه‌نسا ، لێ سیاسیه‌كان كه‌متر هه‌ست به
شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ن ، به‌رگی یه‌كه‌می " ژیانم هه‌میشه تێكۆشان بوو"
ی ساكینه جانسزم به كوردی ده‌ستكه‌وت ، ئازیزێك وه‌ك دیاریه‌كی به
نرخ وێیدام ئه‌و به‌رگه له سه‌ر ده‌ستی ئارام پێنجوێنی كوردێنراوه،
ئه‌و له منداڵی و ده‌رسیمه‌وه ده‌ست پێده‌كات ، وێنه‌ی ئه‌و
رۆژگاره‌مان زۆر به ڕوونی نیشانده‌دات ، رۆژگارێك كه هێشتا ده‌رسیم
بۆنی جینۆسایدی توركانی لێدێت ، ئه‌و جینۆسایده‌ی تێیدا هه‌زاران ژن و
منداڵی كورد له سه‌ر ده‌ستی جه‌ندرمه‌كانی ئه‌تاتورك ئه‌تك و
كۆمه‌ڵكوژكران .
ساكینه چیرۆكی ژیانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه ،
چیرۆكی به گژاچونه‌وه‌ی داب و نه‌ریت و پیاو سالاری و ترسنۆكی ، به
گژاچوونه‌وه‌ی نادادی و چه‌وسانه‌وه ، ئه‌و له رێگه‌ی ئه‌و چیرۆكه‌وه
باسی ئافره‌تی كوردی باكورمان بۆ ده‌كات ، باسی رۆڵی ئافره‌ت ،
به‌شداری ئافره‌ت ، هه‌روه‌ها بوونی ئافره‌ت له سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدانی په‌كه‌كه‌و ، به‌رچاوی و ئازایه‌تی ئافره‌ت له
رێكخسته‌نه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ، ساكینه به زمانێكی ساده‌و پڕ
زانیاری باسی گروپه سیاسیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه به تایبه‌ت هه‌فتاكان
، ململانێی گروپه‌كان ، چه‌په‌كانی تورك ، پرسی نه‌ته‌وه‌یی و كێشه‌ی
كورد‌و هه‌روه‌ها بیر‌و بۆچونه‌كانی ئاپۆمان بۆ ده‌كات له نێو په‌كه‌كه‌ی
ئه‌و رۆژگاره‌دا ،
ئه‌و وه‌ك كچێك ، وه‌ك خاتونێك كه خۆی
ته‌رخان ده‌كات بۆ تێكۆشان و ده‌ست له هه‌موو شت ، هاوسه‌ری ، كه‌س و كار
، خانه‌واده هه‌ڵده‌گرێت به چ كوله مه‌رگی و چه‌رمه‌سه‌ریه‌ك درێژه
به خه‌بات ئه‌دات ، پرسیاره‌كانی كورد بوون چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ،
نادادی توركیا له خانه‌واده‌و شوو دوری ده‌خه‌نه‌وه و ده‌یخه‌نه
دنیای تێكۆشانه‌وه ، تێكۆشانێك كه هه‌موو ژیانی ئه‌و داگیر ده‌كات و
له دوا جاریشدا له‌سه‌ر هه‌مان خه‌بات به ده‌ستی تورك له پاریس تیرۆر
ده‌كرێت .
ساكینه له پێشه‌نگه‌كانی گۆڕینی ئاوه‌زی ژن له
باكوری كوردستان و دواتر ته‌واوی كوردستان دێته ئه‌ژمار ، ئه‌و رێگه‌ی
بۆ هه‌زاران كچ و ژن خۆشكرد تا ته‌ڤلی تێكۆشان بن و ئێستا سومبلی
ئازایه‌تی و به‌رخودان بن له دنیاداو ولاَتان به سه‌ر سامیه‌وه لێیان
بنۆڕن ، كه ئه‌و یاداشتانه‌م خوێنده‌وه ئه‌و ده‌م زانیم كاروانه‌كه
له‌توركیا چۆن ده‌ستی پێكردووه ، ساكینه‌و هاوڕێكانی چیان كردووه ، تا
په‌كه‌كه‌و كوردیان گه‌یاندوه‌ته قۆناغی خۆخاوه‌نی .
زۆرن ئه‌و
ناوانه‌ی كه پێویسته بخرێنه نێو دوو توێی په‌روه‌رده‌و خوێندنه‌وه‌و
به شانازیه‌وه باس بكرێن ، ساكینه بۆ ئێستا‌و ئاینده یه‌كێك ده‌بێت
له‌وناوانه ، من كاتی خۆی شیعرێكی كورتم بۆ نووسین ، هه‌مان ئه‌و
شیعره لێره به‌یادی ساكینه‌و فیدان و له‌یلا داده‌نێمه‌وه .
سێ گوڵ سێ به‌ور سێ چرا
سێ شه‌به‌نگه تیشكی مه‌زن
ئه‌وان هه‌تاوی گه‌لێ بوون
كه‌وا سه‌دان ساڵی خشته
بوون و هیوای لێ ئه‌دزن
له‌یلاو فیدان و ساكینه
خه‌میان خه‌می نیشتمان بوو
هه‌وڵ و هیمه‌تیان یه‌كبینه
بۆ ئازادی كوردستان بوو
نه‌یانبینی ئالاَی ولاَت
له ئاسمانی ئامه‌دو وان
سرودی به‌سه‌ردا بڵێن
كوڕ‌و كیژی جه‌له‌نگ و جوان
PM:06:18:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 751
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی