ده‌وڵه‌ت و بانگه‌شه
لەتیف فاتیح فەرەج
میدیاكانی پارتی ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش بێت كارێكی خراپ نیه هێنده باسی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن ، به‌لاَم ئایه پارتی تا ئێستا لانی كه‌م توانیویه‌تی قه‌ناعه‌ت به ئه‌ردۆغانی دۆستی نزیكی بێنێ ، كه ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كه به خواستی توركیاش دروست بكات پێی رازیه ، باشه كه بڕیاره ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێ و ئه‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نیه ، ده‌ی خێره پارله‌مانتان په‌كخستووه ، خێره به دزی و گه‌نده‌ڵی نه‌وت و سامانی ئه‌م ولاَته به هه‌ده‌ر ده‌درێ .
بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌و جۆره بێبایه‌خكردن و له به‌ر چاو خستنێتی نه‌ك كار بۆ كردن خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه رێكه‌وتنی ژێر به ژێریش بێت له گه‌ڵ هه‌ر كێ و هه‌ر كه‌سا ده‌بێ جارێ رای گشتی بۆ ئاماده بكرێت ، بڕوانن پارتی چۆن رای گشتی ته‌فرو تونا كردووه ، ته‌واوی بنكردایه‌تی یه‌كێتی ره‌نجاندووه و به‌و هێرش و په‌لامارو سوكایه‌تیه‌ی هه‌ر جار به سومبلێكی یه‌كێتی ده‌كات ، تا ئاستی " مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د و مناڵه‌كانی " یه‌كێتی لانی كه‌م 20% ی خه‌ڵكی كوردستان پێكدێنن، بۆ گۆڕانیش هه‌ر به‌و جۆره رۆژێك كادیریان ده‌كڕێت و رۆژێك به پۆپۆلیستیان ده‌زانێ و رۆژێك میدیاكه‌ی به ته‌واوه‌تی ده‌خاته خزمه‌تی په‌لاماردانیانه‌وه‌و رۆژانه‌ش ئازاری هه‌ڵسوڕاوه‌كانیان ده‌دات ، با بڵێین گۆڕانیش 20% خه‌ڵكی كوردستانن، یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵیش دانه 15% بن ، كه‌س نه‌ماوه له‌م لایه‌نانه پارتی و میدیای پارتی په‌لاماری نه‌دات ، ته‌نانه‌ت په‌لاماری سه‌ری سه‌ره‌وه " نمونه‌ی مام جه‌لال ، نه‌وشیروان مسته‌فا ، مامۆستا عه‌لی باپیر ، سه‌لاَحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین " ئه‌مانه‌هه‌موو هێرشی ناڕه‌واكراوه‌ته سه‌ریان ، جگه له‌وه‌ی پارتی یه‌كێ له دروشمه‌كانی پێكه‌وه ژیانه كه‌چی تا ئێستاش پاره بۆ كڕینی خه‌ڵكی لایه‌نه‌كانی تر به كار دێنێ بۆ ئه‌مه‌ش نمونه زۆره ، ئایه ده‌كرێ تۆ باسی راپرسی و ریفراندۆم و ئه‌و قسانه بكه‌یت و 65% خه‌ڵكی كوردستان ببوغزێنی و به ئه‌كرادی مالكی و سه‌فه‌وی و فایلدارو ئیخوان و چی و چی ناویان به‌ریت و ته‌نیا خۆت پێ فریشته بێت!!.
گریمان ئه‌مه بۆ بانگه‌شه نیه ، گریمان له بلو بارزانیش بێت دروستی ده‌كه‌ن ، لێ برا تۆ تائێستا پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانت له به‌غداوه‌یه ، به‌شه خۆراكی مانگانه له به‌غداوه‌یه ، دا‌و ده‌رمان له به‌غداوه‌یه ، به‌نزین و نه‌وتت له به‌غداوه‌یه ، هه‌روه‌ها شتی تریش پێم بڵێ ئه‌م ده‌وڵه‌ته چۆن دروست ده‌كه‌ی ، ناشێ چوار پێنج ساڵه پاره‌ی میلله‌ت ده‌شاریته‌وه و كۆی ده‌كه‌یته‌وه بۆ ئیعلانی ده‌وڵه‌تی حزبیت بێت ، جا خۆ گه‌ر ئاواش بێت تۆ پینج ساڵه سته‌م له‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌یت ، له كاتێكا ده‌وڵه‌ت خۆشگوزه‌رانی و ته‌ناهیه، هیچ هه‌نگاوێكی ڕوون و ئومێد به‌خشانه نیه به‌وه‌ی ئاماده سازی بۆ ده‌وڵه‌ت چێكردن هه‌بێت ، مه‌گه‌ر گه‌وجه‌كان بڕوا به شتی وابكه‌ن ، یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ده‌وڵه‌ت چێكردن ئاشتكردنه‌وه‌ی میلله‌ته .
PM:06:45:28/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2243
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی