چاوه‌كزه‌كانی دكتۆر عیزه‌دین
لەتیف فاتیح فەرەج
له‌م رۆژانه‌دا له چله‌ی محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریمدا دكتۆر عیزه‌دینم بینی، دوای چاك و چۆنی وتی چاوه‌كانم كزبووه، وتم له‌تیف فاتیح فه‌ره‌جم، هه‌ر كه وام وت ئیتر وتی ده‌نگ و باسی تۆ‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌وه‌ته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست بووه، دكتۆر عیزه‌دین هه‌ر گله‌یی و گازنده‌یه‌كی له‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌بێت پێم ده‌ڵێت، چه‌ندین جار به ته‌له‌فون و به‌یه‌كتر بینین ئه‌و بابه‌ته‌ی كردوه‌ته‌وه، سه‌یرم به‌وه ده‌هات خۆی كاك نه‌وشیروانی ده‌بینی، لێ كه منی ده‌بینی ده‌یگوت به نه‌وشیروان مسته‌فا بڵێ، ئیدی په‌یام و قسه‌ی خۆی ده‌كرد.
دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ به نوسین له منداڵیه‌وه ده‌ناسم، واته له 12 -13 ساڵیه‌وه ده‌یناسم لێ به بینین بۆ یه‌كه‌م جار له چه‌مچه‌ماڵ لام وایه ساڵی 1989 بوو له بۆنه‌یه‌كی چیرۆك و پێشه‌نگای چیرۆك و تابلۆدا كه سیروان ره‌حیم و موراد خورشید كارێكی ناوازه‌یان كردبوو، دكتۆر له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی بۆ كردین و له سه‌ر یه‌كێ له چیرۆكه‌كان كه لام وایه ناوی تفه‌نگه‌كه‌ی غه‌سان كه‌نه‌فانی بوو، گفت و گۆیه كه‌وته نێوانمانه‌وه، من وتم عه‌ره‌ب چی بۆ كورد كردووه، تا چیرۆكیان پێشكه‌ش بكه‌ین، دكتۆریش به‌و ئه‌رشیفی و شاره‌زاییه زۆره‌یه‌وه یه‌ك ریزی عه‌ره‌بی ناوهێنا كه داكۆكیان له كورد كردووه، ئه‌و ده‌م من هه‌ر نه‌مسه‌لماند، تا سواره قه‌مه‌ره بچوكه‌كه‌شی بوو نازانم سی ئێڵ بوو یان جۆری تر، ئه‌وه یه‌كه‌م جاربوو به‌و جۆره گفت و گۆ بكه‌ین.
دوای ئه‌وه له زۆربۆنه‌و كاتی تردا من له خزمه‌تی ئه‌ودا بوومه، به‌تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی رابردودا یه‌كدووجار وا رێكه‌وت پێكه‌وه بچینه به‌غداو به‌شداری كۆڕ‌و كۆبونی نوسه‌ران بكه‌ین، پیاوێكی ئه‌رشیفی زۆر شاره‌زاو ده‌وڵه‌مه‌ند به زانیاری ورد، له‌و كۆڕانه‌ی به‌غدایا هه‌موو عه‌ره‌به‌كان سه‌رسامی ئه‌و زانیاریه وردانه‌ی ئه‌و بوون، چه‌ند ئاسوده بوم به‌وه‌ی ئێمه نوسه‌رو رۆشنبیری ئاوامان هه‌ن، زۆر جار له باره‌ی محه‌مه‌دی مه‌لاكه‌ریم و مه‌سعود محه‌مه‌دوخه‌ڵكانی دیكه‌شه‌وه ئه‌وه‌م بیستبوو، كه ئه‌وانه چ رۆڵێكی مه‌زنیان هه‌بووه له پرسی ئه‌ده‌ب و دیرۆكی كوردا له به‌غدا،دكتۆر عیزه‌دین نمونه‌ی پیاوی زانست‌و رۆشنبیری و عه‌ره‌بیزانی گه‌وره‌یه، پیاوێك ته‌نانه‌ت نه‌خۆشی و ته‌مه‌ن و چاو كزیش ناتوانێ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی پێ دابنێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی ئه‌وه بووم كه چاوه‌كانی به‌و جۆره كزبوونه‌و نامناسێته‌وه، به‌ڵام ده‌مێكه ده‌مه‌وێ له ته‌ك یه‌ك دوو دۆستا سه‌ردانی بكه‌م،به هیواو ئومێدی ئه‌وه‌ی دكتۆر ساڵاهای داهاتوو ته‌مه‌نێكی ئارام و ئاسوده ژیان بكات و له كونج و كه‌له به‌ره‌كانی دیرۆكدا گۆشه‌ی جیاجیامان بۆ بنووسێت، با له‌م كورته نووسینه‌دا ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌م كه له سه‌ره‌تای ئازادی كه‌ركوكدا دكتۆر زۆر له خه‌می نووسه‌رانی كه‌ركوكدا بوو، به‌رده‌وام خه‌می ئه‌وه‌ی بوو لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد یه‌كێ بێت له باشترین و بێكێشه ترین لقه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌ك دوو جار ئامۆژگاری زۆری كردین.
PM:02:01:24/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 1832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی