بۆچی پارتی ئه‌وه‌ی نه‌كرد
لەتیف فاتیح فەرەج
نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌م نیشتمانه بوو، به ده‌ر له سیاسه‌ت ، یه‌كێك له نوسه‌ره هه‌ره دیاره‌كان و خاوه‌نی زیاتر له 20 كتێبی چاپكراوه ، جگه له چاپنه‌كراو، كتێبه‌كانی هه‌ندێكیان دانسقه‌و زۆر تایبه‌تن ، كورد‌و عه‌جه‌م ، سه‌رده‌می قه‌ڵه‌م و موڕاجه‌عات و ئه‌وانی تربه‌گشتی كتێبگه‌لی جیاواز‌و بیر كردنه‌وه‌و په‌ی بردنی قوڵن ، له مێژوی سیاسی‌دا نه‌ریتێكی جیاوازی له گێڕانه‌وه‌دا داهێناوه و له گه‌ڵ یاداشتا سه‌دان زانیاری زمانه‌وانی ، شوێن، په‌ندو شیعر‌و ورده‌كاری دیكه باس ده‌كات ، هه‌روه‌ها داهێنه‌ری گێڕانه‌وه‌ی ورد‌و چڕ‌و پڕ‌و دیرۆكیه هه‌ندێ جار له كاتە هه‌ر به‌رۆژو مانگ نه‌وه‌ستاوه كاتیشی داناوه ، ئه‌و پیاوه زیاتر له 50 ساڵ تێكۆشاوه ، ده‌سبه‌رداری بڕوانامه‌ی دكتۆرابووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ نیشتمان ، له ژیانیدا ده‌یان هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌و جوامێرانه هه‌یه ، كه مرۆڤ به غیلی پێده‌بات .
پارتی له پرسه‌كه‌یدا له ئاستی باڵا به‌شداریان كرد ، له سلێمانیش هاتن و له هه‌ولێریش رۆیشتن ، خه‌ڵكی دڵسۆزیان له خواری خواره‌وه به‌شداری پرسه‌كه‌ی كرد‌و به داخیش بوون ، به‌ڵام چ بروسكه‌كه‌ی كاك مه‌سعود كه 51 وشه زیاتر نه‌بوو ، چ كه‌مته‌رخه‌می پارتی وه‌ك حكومه‌ت كه دوو رۆژ پرسه‌ی سه‌رتاسه‌ریان له هه‌رێم ڕانه‌گه‌یاند ، كارێكی باش نه‌بوو ، له كاتێكا له ئاستی باڵادا پارتی هیوا ده‌خوازن ئه‌م كۆسته ببێته هۆی رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورده‌واری و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌و پێكه‌وه یی ، باشه خۆ ئه‌مه خراپ نیه، خۆ كه فازڵ میرانی به‌شداری پرسه ده‌كات و خۆی وه‌ك مامی نماو چیا‌و چرا نیشانده‌دا زۆر باشه ، كه سیداد بارزانی به نوێنه‌رایه‌تی بارزانی برای به‌شداری پرسه‌كه ده‌كات زۆر دروسته ، كه ئاری هه‌رسین هه‌ردوو رۆژه‌كه له پرسه‌كه دا ده‌وه‌ستێ جوامێری و ئه‌رك و ئادابی كورده‌واریه ، ئه‌دی بۆ دوو رۆژ نه‌كرایه پرسه له هه‌رێم بۆ له هه‌ولێر لافیته‌كان لێكرانه‌وه ، بۆ نه‌توانرا یه‌ك دوو رۆژئۆقره بگیرێ و لێنه‌كرێنه‌وه.
ده‌بوو بارزانی مام و بارزانی برازا جگه له‌وه‌ی له هه‌ركوێ بن سه‌فه‌ره‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانباوه‌و هه‌ردوو رۆژه‌كه له پرسه‌كه بان ، لانی كه‌م له به‌ر خاتری ئه‌م كتێبه بایه‌خدارانه پرسه‌ی سه‌رتاسه‌ریان راگه‌یاندبا "حكومه‌تی كوردستان - كورد له گه‌مه‌ی سۆڤیه‌تیدا ، میرایه‌تی بابان له نێوان به‌رداشی رۆم و عه‌جه‌مدا ، كورد‌و عه‌جه‌م ، سه‌رده‌می قه‌ڵه‌م و موڕاجه‌عات " خه‌ڵك هه‌قی خۆیانه بپرسن ؟ بۆ پرسه نامه‌كه‌ی هێدی شاعیر نزیكه‌ی 200 وشه‌یه‌و پرسه‌نامه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا 50 وشه !!.
PM:09:51:21/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 8973
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی