له‌مپه‌رو هه‌نگاوه‌كان ، ریفراندۆم بۆ ؟
لەتیف فاتیح فەرەج
سه‌ره‌تا :
گه‌رچی له‌زاری زۆربه‌ی به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتیه‌وه ، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم ده‌كه‌ن ، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت ، كه ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی نیه ، یان بۆ زانینی ڕای كوردستانیانه ، به‌لاَم ئه‌و نامه‌و راسپارده‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی ئاراسته‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كردووه ، هه‌روه‌ها میدیایی پارتی باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن و میدیای پارتی ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی باسی سه‌ربه‌خۆییه‌وه له نه‌یارانی ریفراندۆمی ناو هه‌رێم بدات ، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی رازی نین به‌م بار‌و دۆخه‌وه ریفراندۆم بكرێت و ئه‌م كاره بۆ داپۆشینی سته‌م و نادادی و گه‌نده‌ڵی ده‌بینن، هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵكێكیش هه‌ن ده‌ڵێن پێویسته ئه‌م پرسه نیشتمانیه تێكه‌ڵی بابه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی و نادادی و سته‌مكاری نه‌كرێت ، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن پێویسته ریفۆرم بكرێت ئه‌وجا باسی راپرسی بكرێت ، یان ریفۆرم و راپرسی پێكه‌وه ، ئێستا هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی دژی ریفراندۆمی حزبی و دژی ریفراندۆمی به‌م شێوه‌یه‌ن ،بخرێنه چوار چێوه‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناشیرین بكرێن و تۆمه‌تی جاش بوون و خیانه‌ت و ناوناتۆره‌ی ناجۆریان بدرێته پاڵ ، پارتی دیموكراتی كوردستان له ئاستی سه‌ری سه‌ره‌وه تا خواره‌وه به‌م جۆره كارده‌كه‌ن ، بۆ ئه‌مه‌ش میدیا‌و راگه‌یاندن و مینبه‌ری مزگه‌وت و دام و ده‌زگای حكومی و حیزبی و ته‌نانه‌ت فه‌یسبوك و هه‌موو رێگه‌یه‌كیان گرتوه‌ته به‌ر ، له كاتێكا ده‌بوو پارتی له ئێستادا لانی كه‌م مادام بانگه‌شه‌كه ئه‌و خۆی به خاوه‌نی ده‌كات و هه‌ن ده‌ڵێن پاڵه‌وان و مێژوكردی ئه‌م بابه‌ته بارزانیه ، به‌ر له هه‌موو ئه‌وانی تر به زمانێكی نه‌رم و ئاكاری و به ئاوه‌زه‌وه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ئه‌وانه بكردایه كه سه‌دان هۆكاریان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بڕوا به پارتی و ریفراندۆمه‌كه‌ی نه‌كه‌ن ، ئێمه له‌م نوسینه كورته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین له‌مپه‌ره‌كان و هه‌نگاوه‌ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كانی به‌رده‌م ریفراندۆم نیشان بده‌ین و وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره‌ش بده‌ینه‌وه كه ریفراندۆم بۆ ؟.
ئایه هه‌نگاونراوه بۆ راپرسی ؟
بۆ وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت له چه‌ندین ڕوه‌وه به دوای وه‌لاَمی دروستا بگه‌ڕێین
وه‌ك ناوخۆی هه‌رێم :
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ته‌واوه‌تی ریفراندۆم به‌و جۆره ره‌تده‌كه‌نه‌وه ، كه ئامانج لێی شاردنه‌وه‌ی ناجۆریه‌كان و رزگار كردنی كورسیه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانیه وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن ، به بڕوای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ر له ریفراندۆم پێویسته بار‌و دۆخی كوردستان ئاسای بكرێته‌وه ، ئه‌و میدیا زبره‌ی پارتی ده‌می دابخرێ ، مه‌سعود بارزانی كه چه‌ند ساڵێكه به نایاسایی له سه‌ر كورسی سه‌رۆكی هه‌رێمه بێته خواره‌وه ، مه‌سعود بارزانی یه‌كێتی و پارتی له 2013 دووساڵ‌و له 2015به دواوه‌ش ئه‌نجومه‌نی شورا به نا یاسای له سه‌ر كورسیه‌كه هێشتویه‌تیه‌وه ، له كاتێكا بارزانی زۆرباسی یاسا‌و سه‌روه‌ری یاسا ده‌كات ، پارتی به په‌كخستنی پارله‌مان ویستی هه‌موو تۆمه‌ته‌كان بخاته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دكتۆر یوسف ، بۆ ئه‌مه یه‌كێتیش هاوكارو پشتیوانی بوون به تایبه‌ت مه‌لا به‌ختیار كاتێ له دیداری میری ، هه‌موو تۆمه‌ته‌كه‌ی خسته سه‌ر دكتۆر یوسف ، له كاتێكا فراكسیۆنی یه‌كێتی خۆیشیان پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان هه‌بوو ،كاتێ پارتی له‌مه‌دا سه‌رنه‌كه‌وت په‌نای برده به‌ر ریفراندۆم ، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نین !، دیاره له‌مه‌شدا سه‌ر ناكه‌وێت چونكه لانی كه‌م له 50%ی خه‌ڵك هه‌قیقه‌تی پارتی و هه‌نگاوه‌كانی پارتی و هاوده‌نگه‌كانی پارتیان بۆ ده‌ركه‌وتوه ، واته له دۆخی ئاوادا به ڵێ و نه‌خێر بۆ ئه‌م ریفراندۆمه زۆر له یه‌كه‌وه نزیكن ، پارتی زۆر باش ئه‌مه ده‌زانێ ، بۆیه ئێستا شه‌ڕی قورس بۆ كڕین و په‌یوه‌ستبوونی ده‌نگ به یه‌كێتی نیشتمانی و به تایبه‌ت به كه‌سانی وه‌ك كۆسره‌ت ره‌سوڵ كه پارتی هه‌میشه دژی بووه به هۆی ئه‌وجه‌ماوه‌ره زۆره‌ی كاتی خۆی له هه‌ولێر هه‌یبووه ، ته‌نانه‌ت كاتی خۆی ویستی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی زاخۆ بخاته ئه‌ستۆی ئه‌و ، هه‌روه‌ها له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش هه‌میشه دژی بوو ، مه‌لا به‌ختیار ، كه پارتی ده‌یه‌وێت سود له ده‌م و قسه‌كردنی وه‌ربگرێ له ناو یه‌كێتیدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌و كه‌سانی دیكه، نمونه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز عه‌دنان موفتی ، پارتی به‌م كاره ده‌یه‌وێ هه‌م ده‌نگ كۆبكاته‌وه ، هه‌م یه‌كێتی كه‌رت كا " سیاسه‌تی په‌رتكه و زاڵبه " به كار دێنێ دژی یه‌كێتی ، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش هه‌مان سه‌رنج و تێبینی گۆڕانیان هه‌یه‌و قوتی خه‌ڵك و ئازادی كاری سیاسی ده‌خه‌نه سه‌رو هه‌موو هه‌نگاوێكه‌وه .
له ناوخۆی هه‌رێم جگه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ، زۆربه‌ی بنكردایه‌تی یه‌كێتی و زۆربه‌ی یه‌كگرتوه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش له خواره‌وه نایانه‌وێ به‌و جۆره له گه‌ڵ ریفراندۆم بن ، هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵكی دیكه‌ش هه‌ن ، راستی ده‌بێ ئه‌وه بگوترێ هه‌موو له گه‌ڵ ریفراندۆمن بۆ سه‌ربه‌خۆیی ، به‌لاَم به‌و شێوازه نا كه پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن .
له سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه دابڕێنراوه‌كان :
ئێستا نزیكه‌ی 90%ی خاكی ناوچه دابڕێنراوه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایه ، به‌لاَم ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی نه‌خه‌ڵكه‌كه‌ی به ریفراندۆم رازی بن ، نه‌حكومه‌تی عێراقیش به‌وه رازی بێت ، به‌ره‌ی توركمانی له سه‌ر ئاستی بالاَ ده‌ڵێن ئێمه له‌سه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم دانیان به هه‌ڵه‌بجه‌شدا نه‌ناوه وه‌ك پارێزگا رازین ، به‌لاَم بۆ كه‌ركوك نا ، مه‌سیحیه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا زۆربه‌یان رازی نین ، ئێزدیه‌كانی شه‌نگالیش زۆرینه سه‌رنج و تێبینی و ئازاری خۆیان هه‌یه ، راستی ره‌نگه ئه‌گه‌ر له هه‌رێمیش راپرسی 50%به‌ڵێ بێ و نه‌خێریش هه‌مان رێژه ره‌نگه هێنده ئه‌سته‌م نه‌بێ كه ئه‌مه له كه‌ركوك یان موسڵ رووبدات ، له هه‌رێم هه‌موو كوردن ، كێشه‌یه‌كی ئه‌و تۆ نیه ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر له كه‌ركوك 65% به‌ڵێ بكه‌ن و 35%نه‌خێر ، به‌لاَم نه‌خێره‌كه هه‌موو توركمان و عه‌ره‌ب بن كه‌واته كێشه‌یه‌كی قوڵ هه‌یه و پێویستی به چاره‌سه‌ره ، هه‌رچه‌ند زۆر ئه‌سته‌مه له ناوچه دابڕێنراوه‌كان ریفراندۆم بكرێت ، پارتی و یه‌كێتیش ئه‌مه زۆر باش ده‌زانن .
حكومه‌تی عێراق له گه‌ڵ ریفراندۆمی ئه‌و ناوچانه نین ، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رپه‌رشتی ناكه‌ن ، ئه‌گه‌ر هه‌رێمیش بیكات مه‌رج نیه عه‌ره‌ب و توركمان به ده‌نگیه‌وه بێن، كه‌واته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك راپرسی له‌وناوچانه ئه‌سته‌مه .
له‌سه‌ر ئاستی ولاَتانی دراوسێ :
توركیا به‌و شێوه‌یه‌ش قه‌بوڵی نیه كه له خزمه‌تیدا بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پارتی و ئاك پارتیه‌كانی ناو پارتی ده‌یانه‌وێ ، ئه‌وان به ئاشكرا دژین ، سور به سوریش ده‌زانن بۆ سه‌ربه‌خۆیی نیه‌و زیاتر خزمه‌ت به‌وان ده‌كات ، عێراق له گه‌ڵی نیه ، ئێران له سه‌ر ئاستی بالاَ ده‌ڵێن نابێ بكرێ ، راستی هه‌موو ئه‌مانه له‌مپه‌ری قورسن ، چونكه راسته‌و خۆدواتر پێویستمان به‌و دراوسێیانه ده‌بێت
له سه‌ر ئاستی جیهان :
نه‌توانراوه كه‌س رازی بكرێت ، هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی پارتی بۆ لۆبی كردن به خه‌رجی داوه چونكه زیاتر بۆ ناوبانگی خۆیان بووه ، پوڵێكی نه‌كردووه ، هه‌موو ته‌قه‌لایه‌ك دوو وتاری گرنگی وه‌ك وتاره‌كانی مایكڵ رۆبنی به‌سه بۆ به درۆخستنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆنگرێسمانه‌كانیش زۆربه‌یان سه‌رانی هه‌رێم زۆر باش ده‌ناسن ، ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دیدارێكی روداو زۆر خراپ وێنه‌كه‌ی كێشا ، ئه‌مه بۆ ئه‌مه‌ریكا .
به‌ریتانیا راشكاوانه ده‌ڵێن نا و كاتی نیه:
یه‌كێتی ئه‌وروپا به گشتی هه‌مان رایان هه‌بوو ، خۆ ره‌نگه له ڕووی مرۆییه‌وه زۆربه‌یان هه‌ست به ئازار‌و نه‌هامه‌تی كورد بكه‌ن ، به‌لاَم بار‌و دۆخی كوردستانیش ئاگادارن ، هیچ یه‌ك له‌و ولاَتانه شه‌رم ناكه‌ن له وتنی راستی ، باشه كه نه‌توانرابێت یه‌ك ولاَت رازی بكرێت ، كه ده‌یان ملیار دۆلار قه‌رزار بیت ، كه بار‌و دۆخی ناوخۆ به‌و شێوه خراپه بێت كه‌هه‌یه چۆن ده‌توانی هه‌نگاوه‌كان بنه‌یت .
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش لای خۆیه‌وه هیچ ئاماده‌ییه‌كی نیه بۆپشتگیری و هاوكاری .
كۆی ئه‌م قسانه بۆ ئه‌وه‌یه بڵێین هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی نه‌نراوه بۆ راپرسی ، كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه پارتی و میدیاكه‌ی وه‌لاَمی ئه‌م راستیانه به هه‌ندێ قسه‌ی باق و بریق ده‌ده‌نه‌وه كه مرۆڤ ناتوانێ بڕوای پێبێنێ ، ئێ خۆ ناكرێ به بێ رێ و شوێنگرتنه به‌ری وریایانه‌و ته‌ناهی كه‌شتیه‌كه بده‌ینه ده‌م شه‌پۆله سه‌ر شێته‌كانه‌وه ، یان ده‌شێ حه‌زێك هه‌بێت بۆ ئاشبه‌تاڵێكی تر لانی كه‌م بۆ سپی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره دزراوه ، كه هیوادارم ئێمه هه‌ڵه بین و وانه‌بێ .
چی بكرێت بۆ لادانی له‌مپه‌ره‌كان :
بۆ لادانی ئه‌و به‌ربه‌ست و له‌مپه‌رانه‌ی هه‌ن ، پێویسته:
سه‌ره‌تا په‌رله‌مان به خێرایی بكه‌وێته‌وه گه‌ڕ ،به هه‌مان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌وه ، نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌م سێ چوار مانگه بگره بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر كار له‌سه‌ر یاسا‌و پڕۆژه یاساكان بكاته‌وه ، به‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیشه‌وه ، به‌لاَم به جۆرێ بۆ ئاینده‌ی كوردستان بشێ .
له ناوخۆدا كار بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی بكرێت ، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ریڕه‌شیان لای حزبێك نه‌كرێته مه‌ركه‌زی دانیشتن و گفت و گۆ ، پارله‌مان یان هه‌رشوێنێكی شایسته له پایته‌خت ، بۆ نمونه وه‌ك شاری جوان ده‌یان شوێن هه‌یه .
بۆ ولاَتانی ده‌ورو به‌ر لیژنه‌یه‌كی كارا‌و قسه زان و به ده‌م و دوو دابنرێت تا له گه‌ڵ توركیا‌و ئێران و عێراق و سوریا قسه بكرێ .
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ سه‌ردانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان وحزب و هێزه كوردیه‌كان .
له گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ، ئه‌مه‌ریكاو ولاَتانی دیكه قسه بكرێت .
زۆر گرنگه سود له ئه‌زمونی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل وه‌ربگیرێ ، گه‌رچی ئه‌وان پاڵپشتی ده‌ره‌كیان به هێز بوو ، هه‌روه‌ها خۆیشیان زۆر كۆك و ته‌با بوون ، ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رۆك كۆماری یه‌كه‌م ناردیان له ده‌ره‌وه ئایزن هاوه‌ریان هێنایه‌وه .
ئه‌وه‌ی جێی داخ و گومانیشه پارتی هیچ نیازێكی لادانی ئه‌و له‌مپه‌رو به‌ربه‌ستانه‌ی نیه كه به‌رپرسی یه‌كه‌م له‌وانه پارتیه ، نه‌ك نیازی نیه ته‌نانه‌ت ده‌یه‌وێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه ریفراندۆم جگه له پارتی كه‌سی تر خاوه‌نی یه‌كه‌می نیه‌و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێ كه ریقراندۆم بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵیش ده‌كرێت ، له راستیدا ئه‌مه جگه له خۆ فریودانی سیاسی هیچی تر نیه .
به‌م جۆره له كاركردن پارتی بیه‌وێ یان نا رۆڵێكی گه‌وره له تێكدانی ئاشتی كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینێ ، ره‌نگه هۆیه‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه بێت بیانه‌وێ ئه‌گه‌ر ریفراندۆم سه‌ربگرێ وه‌ك ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌وه بیكه‌ن به دیاری بارزانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌وانی تری به هاوپه‌یمانه‌كانیشیه‌وه لێ بێبه‌ش بكه‌ن ، خۆ میدیای پارتی و هه‌ندێ میدیا كاری به ئاشكرا ئه‌وه ده‌ڵێن ، ته‌نانه‌ت له‌م رۆژانه‌دا له سه‌ر وه‌زنی " ئه‌تاتورك –باوكی تور‌كان ، وه‌ك ئه‌وه‌ی به كه‌مال ئه‌تاتوركی كورد كوژ ده‌گوترا ، میدیاكارێك به بارزانی ده‌ڵێ ئه‌تا كورد " هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ئه‌گه‌ر میدیاكارێكی بێلایه‌ن یان ده‌ره‌وه‌ی پارتی گوتبای ئێستا میدیای پارتی هه‌زارو یه‌ك ناووناتۆره‌یان لێده‌نا ، مادام كلاَوه‌كه‌ی زه‌رده قه‌یناكه ، ئاخر ئه‌گه‌ر به خۆیان بزانن ناونان له سه‌ر وه‌زنی ئه‌تاتورك وه‌ك نیشاندانی بارزانیه به دیكتاتۆرێك و هیچی تر ، ئه‌تاتورك له سه‌رده‌می خۆیدا هه‌موو جیاوازیه‌كی له ناوداو گوتی " به خته‌وه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه بڵێ توركم " درۆشی له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كوردانه كرد كه گه‌یاندیانه ده‌سه‌لاَت .
ئێستا كورت و كرمانج گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ریفراندۆمی راستی هه‌رێمی كوردستان جگه له پارتی به‌م ئاوه‌زه‌ی ئێستایه‌وه كه‌سی تر نیه ، ئه‌وه پارتیه ریفراندۆمێكی ده‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و باشه‌و بۆ بالاَی ئه‌و ده‌بێت ، وه‌ك چۆن بۆ پارله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌زگای ته‌ناهیش هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وێت ، ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ لۆژیكی سیاسی‌دا نایه‌ته‌وه .
به بڕوای من له‌و باره‌یه‌وه قسه كردن له گه‌ڵ پارتی نه‌پێویستی به دوو دڵیه، نه‌شه‌رم ، ئه‌مه به‌رله‌وه‌ی به سودی هه‌ر لایه‌ك ته‌واو بێت به سودی پارتی خۆی ته‌واو ده‌بێت ، گه‌رنا ئه‌و ریفراندۆمه‌ی پارتی ده‌یه‌وێ بیكات و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات له قسه‌ی ڕووت تێناپه‌ڕێ هه‌تا ئه‌گه‌ر بیشكرێ و عێراقیش رازی بێت پێی .
PM:11:14:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 3347
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی