هه‌ر كه‌سێك ، هه‌ر لایه‌ن و گروپێك ، به هه‌ر بیانویه‌ك سته‌م له هه‌ولێر بكات ، ئازاری شارێك ئه‌دات كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به درێژای مێژویه‌كی دورو درێژ هه‌میشه ده‌رگایان واز بووه ، بۆ هه‌موو په‌ره‌گه‌نده‌و ده‌ربه‌ده‌رو به‌له‌نگازێك ، هه‌ولێر شارێكه ده‌زانێ چۆن ئازار بخوێنێته‌وه ، شارێكه هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ستایشی بكرێ و رێزی لێبنرێ ، نه‌ك به ناوی ئه‌وه‌وه رۆژنامه‌و گۆوار ده‌ربكرێت و مانشێته‌كه‌ی بۆنی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نیشتمان و پێكه‌وه‌یی لێبێت ، چه‌ند ناشرینه به ناوی هه‌ولێره‌وه به خه‌ڵكانی نیشتمان په‌روه‌رو تێكۆشه‌ر بگوترێ چه‌قۆكێش و ته‌ور وه‌شێن ، چه‌ند ناشیرین و شه‌رمه ، له بری هه‌ولێر ببێته سه‌ر زه‌مینی یه‌كێتی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و لێبورده‌یی ، بكرێته سه‌رزه‌مینی شه‌ڕی ناوخۆ‌و كوشتنی له‌قله‌قه‌كان و رێگری كردن له ئازادی و ده‌رگا داخستن به رووی خه‌ڵكا .
هه‌ولێریه‌كان به‌وه به‌ناوبانگن ، كه میواندۆست و دڵفراوان و جوامێر‌و مێر خاسن ، لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌م مۆركانه‌ورێگری كردن له هاونیشتمانی و خه‌ڵكی وڵات بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ئه‌و شاره هیچ ناگه‌یه‌نێ جگه له سوكایه‌تی كردن به‌و شاره دیرۆكیه ،ئه‌وان له بری ئه‌وه‌ی هێلانه‌ی له‌قله‌قه‌كه‌یان چاككردایه‌ته‌وه ، له بری ئه‌وه‌ی په‌یكه‌ری له‌قله‌قێكی شه‌هیدیان له یه‌كێ له پاركه‌كان دابنایه ، له‌بری ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تایه نه‌فره‌تیان له شه‌ڕی ناوخۆ كردبا ، له بری ئه‌وه‌ی هه‌ولێریان كردبایه شوێنی پێكه‌وه هه‌ڵكردنی سیاسی و پێكه‌وه ژیان ، دێن له رێگه‌ی هه‌ڵگرتنی ناوی هه‌ولێره‌وه به‌م رۆژگاره سوكایه‌تی به هه‌ولێرو جوانیه‌كانی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن ، بۆ پارتی و بۆ سه‌ركردایه‌تی و پارتی و بۆ تێكۆشه‌رانی ئه‌و شاره‌و بۆ رۆشنبیر‌و نوسه‌رو مامۆستا‌و مامۆستای ئاینی و خه‌ڵكی ئه‌و شاره ناجۆرو نه‌شیاوه به ناوی هه‌ولێره‌وه ترس و تۆقاندن و هه‌تره‌ش بردن بڵاو بكرێته‌وه .
ناكرێ به ناوی هه‌ولێره‌وه هه‌ر رۆژه په‌لاماری كه‌سێك و لایه‌نێك بدرێت و پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره ئه‌مه قه‌بوڵ بكه‌ن ، مرۆڤ شه‌رم ده‌یگرێ به ناوی ئه‌و شاره جوانه‌وه تۆوی ناكۆكی و نه‌یاری و په‌رتكردن تۆ‌و بكرێت و به ناوی ئه‌و شاره‌وه له شار‌و ناوچه‌كانی تر بدرێت و بۆ كه‌سایه‌تی شاره‌كانی دیكه‌و كوردستان بوختان و درۆ هه‌ڵبه‌سترێ ، ئه‌وه چ وێنه‌یه‌كه به‌و شاره‌ی ده‌به‌خشن.
وای كه ناخۆشه به ناوی هه‌ولێره‌وه ئاوازی ناوچه‌گه‌ری و خێڵگه‌ری و پارچه‌گه‌ری لێبدرێ ، كه ناخۆشه له په‌نای مناره‌ی چۆلی و قه‌ڵاو كوران و سێتاقان و باداواو ئیسكانه‌وه جنێو به شار‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بدرێت و خه‌ڵكیش قسه‌یه‌ك نه‌كه‌ن .
هه‌ولێر هی ئه‌وانه‌ی كه ناووناوبانگی ده‌پارێزن ، هی ئه‌وانه‌یه خۆشیان ده‌وێ هی ئه‌وانه‌یه له ئازاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالدا باوه‌شیان بۆ ئازار زه‌ده‌كان كرده‌وه ، هی ئه‌وانه‌یه كه ناوی له مێژودا به‌رز راده‌گرن ، هی ئه‌وانه‌نیه كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه په‌لاماری شوێنگه‌لی دیكه‌و خه‌ڵكانی دیكه ده‌ده‌ن .
رۆژگارێكی سه‌یره گوڵم
PM:02:10:20/03/2016
ئه‌م بابه‌ته 6409
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی