له نێوان مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فادا
لەتیف فاتیح فەرەج
بۆ دادوه‌رو داواكاری گشتی نه‌جوانه نه ئوسوڵه به‌ر له هه‌ر هه‌نگاوێك له ڕێگه‌ی میدیاوه ته‌پڵی ئه‌وه لێده‌ن كه نه‌وشیروان مسته‌فا بانگده‌كه‌نه به‌رده‌م دادگا ، ئه‌مجۆره له ڕاگه‌یاندن و ئه‌مجۆره له مامه‌ڵه‌كردن دادگاودادوه‌رو داواكاری گشتی ده‌خاته ژێر گومانێكی گه‌وره‌وه‌و ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی بێلایه‌نیه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن سفر ده‌كاته‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه پێش‌و تریش گومانی زۆر له لاوازی و بێلایه‌ن نه‌بونیان هه‌بوو ، نه‌وشیروان مسته‌فا كاره‌كته‌رێكی گرنگی سیاسیه‌و نیو سه‌ده‌یه‌یه‌كێك له ناوه دیاه‌كانی نێو بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و ڕۆشنبیری باشوری كوردستان و كوردستانه به‌گشتی ، پیاوێكی ڕاستگۆ‌و ڕاشكاوه ، ده‌كرا ئه‌و دادوه‌رو داواكاره گشتیه كه له زۆر بابه‌تی دیكه‌دا وونن، هه‌رچیه‌كیشیان مه‌به‌ست با به‌ڕێگه‌ی دیكه بیانكردایه .
نه‌شیروان مسته‌فا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ته‌واوی كوردستانه‌و له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانیدا بۆ ئه‌م قۆناغه ئه‌ركی قورس و گه‌وره‌یان له ئه‌ستۆیه ، هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی درز‌و كه‌لێن له نێوانیاندا نه‌ك عه‌یب و كێماسیه ، بگره ده‌بێته مایه‌ی نه‌نگیه‌كی گه‌وره‌ش بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن ، نه‌بارزانی و نه‌نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌س ناتوانێ بیانسڕێته‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌وان ئه‌و پله‌و پۆسته‌شیان نه‌بێ كه هه‌یانه هه‌ر هه‌ن ، بارزانی ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی پارتیش نه‌بێ هه‌ر بارزانیه ، ئه‌مه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فاش وایه ، هه‌ر كات نه‌وشیروان مسته‌فا دایشنیشتوه هه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا بووه ، ڕاستی له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م كاروانه بكه‌وێ، هه‌ره‌س بێنێ ،غلۆر بێته‌وه ، یان سه‌ر بكه‌وێ له هه‌مووان به‌ر پرسیار تر بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فان ، ئێستا ئیتر مام جه‌لال ئه‌و ڕۆڵه‌ی نه‌ماوه‌و ناتوانێ تاڵه‌بانیه‌كه‌ی جاران بێت ، كه‌واته ئه‌م دوانه‌ی تر پێكه‌وه ده‌توانن كاری زۆر باش یان خراپ بكه‌ن ، قسه‌كردن و قسه هێنان و بردن له نێوان ئه‌م دوانه‌دا عه‌یبه‌یه .
ئه‌و كاردانه‌وه خراپانه‌ی پارتی یان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی یان كادیرێكی ئه‌و حزبه ده‌یكه‌ن ، ناكرێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی بارزانی بن ، ئه‌مه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فاش هه‌ر وایه ، دواجار ئه‌و میدیا ئاگر خۆشكه‌رو ئه‌و داواكاره گشتیه‌ی ته‌نیا چاوی یه‌ك دۆسیه ده‌بینێ و بێلایه‌نی خۆی ده‌دۆڕێنێ ، ئه‌وان به ده‌ستی خاڵیه‌وه ده‌رده‌چن و نه‌وشیروان مسته‌فاو مه‌سعود به‌رزانی هه‌ر كات گه‌ره‌كیان بێت ده‌توانن دیواره وه‌همیه‌كه بڕوخێنن.
بۆ هه‌موو لایه‌ك باشتره واز له دوێنێ بێنن و سه‌یری به‌یانی بكه‌ن ، ئایه ناكرێ به‌یانی باشتر بێت له ئێستا ، ئه‌مه خاڵه گرنگه‌كه‌یه ، ئه‌گه‌ر بڕیاره دۆخێكی تازه هاتوه‌ته پێشه‌وه و سه‌رده‌مه‌كه سه‌رده‌می سایكس بیكۆو لۆزان نیه‌و نه‌خشه‌كه ده‌گۆڕێ ، ده‌كرێ پێكه‌وه بیر له ئاینده بكه‌نه‌وه ، نه‌وشیروان مسته‌فاو مه‌سعود بارزانی ده‌توانن ، هه‌موو ئه‌وانی تر له ده‌وری مێزێ كۆبكه‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ی له كوردستان هه‌یه بێ ئه‌و دوانه هه‌ر یه‌ك له‌وان خه‌ڵكێك له ده‌وری مێزه‌كه‌یان كۆده‌بێته‌وه ، بۆ پارتی و بارزانی ئه‌وه ده‌سكه‌وت نیه دڵی ئه‌ندامێكی جیڤاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ده‌ست بێنێ و پشت بكاته نه‌وشیروان مسته‌فا ، ئه‌مه بۆ نه‌وشیروان مسه‌فاش هه‌ر وایه ، هه‌موو ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی میدیای پارتی كردیانه سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌یانتوانی وا له كونسڵه‌كانی به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی دیكه بكه‌ن ، له گه‌ڵی دانیشن ، ده‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی سه‌ر بارزانی و پارتیش هیچ ڕۆڵێكی ئه‌و تۆیان نه‌بوو، چه‌ند عه‌یبه مرۆڤ سه‌رگه‌رمی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بێت و له‌ولاشه‌وه كاره‌كته‌ره‌كانی نیشتمان ته‌خوین كات ، یان بیه‌وێ ده‌وڵه‌ت چێ بكات و هه‌موو گۆڕان یه‌ك نوێنه‌ری هه‌بێت له ده‌ره‌وه ده‌ریبكات ، گه‌لۆ ئێمه خه‌ریكی چین .
PM:05:13:02/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 8916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی