‌سامپاولی لە یەک دۆخدا دەڕوات

وێستگە سپۆرت-


خۆرخی سامپاولی ڕاهێنەری  یانەی سیڤیلییە ڕایگەیاند، ئەگەر لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینەوە گرێبەستی پێشکەش بکرێت، ئەوا ڕەتی ناکاتەوە، چونکە ئەوە خەونی تەمەنییەتی و لە منداڵییەوە ئاواتی بۆ دەخوازێت.

ئیدگاردۆ باوزا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوو، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە لە پۆستەکەی دورخرایەوە، لە ئێستاشدا ئەرجەنتین لە پلەی پێنجەمی پاڵاوتنەکانی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشورە.

سامپاولی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەی سیڤیلییە بەرامبەر بە ئۆساسۆنە ڕایگەیاند، بەردەوام خەونی ئەوەبووە کە ببێتە ڕاهێنەری ئەرجەنتین، چونکە ئەوە هەلێکەو ناتوانێت ڕەتیبکاتەوە.

سامپاولی وتیشی، لە سیڤیلییە ناڕۆم و ناچمە هیچ یانەیەکی تر، تەنیا ڕۆیشتن بەرەو هەڵبژاردەی ئەرەنتین نەبێت.

سامپاولی یەکێکبوو لەو ڕاهێنەرانەی کە پاڵێووراوبوو بۆ چوونی بەرەو بەرشەلۆنە ،بەڵآم لای ئەم ڕاهێنەرە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یەکەمە بۆ چوونی ئەگەر گرێبەستی پێشکەش بکەن.

خۆرخی سامپاولی خاوەنی گرێبەستێکە لەگەڵ بەرشەلۆنە کە تاکوو هاوینی ساڵی داهاتوو درێژەی هەیەو نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی ٢ ملیۆن یۆرۆیە.


PM:05:15:19/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 1201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌