‌دواین یاری ئەنجامدەدات و پاداشتیش دەکرێت

وێستگە سپۆرت-


یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ڕایگەیاند، ناوی فیلیپ لام هەمیشە لایان دەمێنێتەوەو ناوی دەچێتە کەسە ناودارەکانی یانەکە لە مێژوودا.

لامی تەمەن ٣٣ ساڵ ، یەکەم یاریزانە کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٨ ەوە دەچێتە ڕیزی ئەو یاریزانانەی کە بایرن میونخ دەیانخاتە لیستی یاریزانە ناودارەکانەوە ، وەک لە ڕابردوودا  ناوی ئۆلیڤەرکانی گۆڵپارێز، ناوی چووە نێو کەسایەتییە ناودارەکانەوە.

لام لە ماوەی یاریکردنیدا بۆ بایرن میونخ، ٨ نازناوی بۆندس لیگای بەدەستهێناوەو شەش جاریش بۆتە پالەوانی جامی ئەڵمانیا و نازناوێکی چامپیۆنس لیگیشی بەدەستهێناوە، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نازناویکی گەورەی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا کە مۆندیالی ٢٠١٤ی وڵاتی بەڕازیل بوو.

کارل هاینز ڕۆمەنیگە، جێگری سەرۆکی یانەی بایرن میونخ ڕایگەیاند، فیلیپ لام یەکێکە لەو یاریزانانەی کە شایستەی ئەوەیە بخرێتە لیستی یاریزانە ناودارو ئەستێرەکان لە مێژووی یاریکردنی بایرن میونخدا.

بەو ڕێز گرتن و پاداشتەش، فیلیپ لام ناوی چووە ڕیزی پیکنپاوەر و گێرد مۆلەر و ئۆلی هۆنیس و لۆتەر ماستیۆس و محەمەد شۆل و ڕۆمەنیگە ، کە کۆمەڵێک بژاردەن.


PM:06:24:19/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 1110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌