‌ئەی سی میلان ژمارەیەکی جیهانی شکاند

وێستگە سپۆرت-


یانەی ئەی سی میلانیه ئیتاڵی لە ئێستادا کە لەلایەن چینییەوەکانەوە خاوەندارێتی دەکرێت، ژمارەیەکی پێوانەیی لە گواستنەوەی یاریزان و نرخەکەیەوە شکاند.

بە پێی ئامارێک، ئەی سی میلان لە گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا ١٩٠ ملیۆن یۆرۆی بەس لە کڕینی یاریزاندا خەرج کردووە.

میلان لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەلایەن برلسۆکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتاڵیاوە خاوەندارێتی دەکراو خاوەنی زۆرترین ڕێژەی پشکبوو، بەڵام دواتر  بەهۆی ئەنجامەکانەوە کە ماوەی چەند ساڵیک بوو باش نەبوو، ناچار فرۆشتییە وەبەرهێنەرێکی چینی و لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بەڕێوەدەبرێت.

میلان بازاڕیکی زۆر گەرمی بۆ کڕینی یاریزان هەیە ، دواین یاریزانیش کە ناوداربوو کڕییان لیۆناردۆ بۆنوچی بوو.

میلان ١٩٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی یاریزان خەرج کردووە لەو کاتەوەی کە چینییەکان خاوەندارێتی دەکەن، بەوەش ژمارەیەکی پێوانەییان لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا شکاند، چونکە لە ڕابردووداو بە دیاریکراوی لە ساڵی ٢٠٠٣دا ، ڕۆمان ئەبرامۆڤیجی خاوەنی یانەی چێڵسی ١٦٧ ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە و ڤادیم فاسیلیفی خاوەنی یانەی مۆناکۆش لە ساڵی ٢٠١٣ دا ١٦٠ ملیۆن یۆرۆی خەرجکردبوو.

لیۆناردۆ بۆنوچی گرانترین یاریزانی میلانە بە ٤٢ ملیۆن یۆرۆ.


PM:04:08:16/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌