‌فیفا ڕوونکردنەوە لە بارەی هەواڵیک لەسەر مۆندیالی قەتەڕ دەدات

وێستگە سپۆرت-


یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ( فیفا) ڕەتیکردەوە کە هیچ داوایەکی فەرمیان بۆ هاتبێت کە باس لەوە بکات پێویستە مۆندیالی ٢٠٢٢ لە وڵاتی قەتەڕ بسەندرێتەوە.

وتەبێژی فیفا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکانی ڕاگەیاند، سەرۆکی فیفا خۆشی ئاگادارە کە تاکوو ئێستا هیچ داوایەکی فەرمی نەگەیشتۆتە دەستیان کە باس لەوە بکات مۆندیالی ٢٠٢٢ لە وڵاتی قەتەڕ بسەندرێتەوە.

وتەبێژی فیفا ڕایگەیاند، ئەوان بەردەوام لەگەڵ لیژنەی ناوخۆی قەتەڕ کە تایبەتن بە ڕێکخستنی مۆندیالی ٢٠٢٢ پەیوەندیان هەیە و دواین گۆڕانکارییەکان دەزانن.

ئەم لێدوانەی وتەبێی فیفا دوای ئەوە دێت، کە لە ئێستادا پەیوەندی نێوان قەتەڕ و هەریەکە لە وڵاتانی سعودییە ، یەمەن ، مۆریتانیا ، ئیمارات ، بەحرەین ، میسڕ باش نیە ئەوانەش کاریگەریان لەسەر مۆندیال هەیە، چونکە ئەم وڵاتانە قەتەڕ بەوە تۆمەتباردەکەن کە پشتگیری قاعیدەو داعش دەکات.

وڵاتانی عەرەبی لە مانگی ڕابردوودا چەندین سزایان بەسەر قەتەڕدا سەپاند ، بەڵام ئێران و تورکیا یارمەتی ئەو وڵاتە دەدەن لە ڕووی هەموو جۆرە کەل و پەل و خۆراک و سەوزەو میوەیەکەوە.



PM:04:33:16/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 482 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌