‌نرخی ئەو گرێبەستەی زلاتان ڕەتیکردەوە

وێستگە سپۆرت-


زلاتان ئیبراهیمۆڤیج، تاکوو ئێستا دیار نیە پەیوەندی بە چ یانەیەکەوە دەکات، بەڵآم ڕۆژنامەیەک ئاشکرایدەکات گرێبەستێکی گەورەی لە خولی ئەمریکییەوە بۆ هاتووە.

ڕۆژنامەی سەنی بەریتانیا بڵاویکردەو،ە لۆس ئەنجلۆس گرێبەستێکی پێشکەش بە زلاتان ئیبراهیمۆڤیج کردووە کە موچەی یەک ساڵی ٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆی تەواوە ، بەوەش دەیکەنە خاوەنی بەرزترین موچە لە خولی ئەمریکادا.

زلاتان هیوایی بەوە هەیە کە بە زووی لە پێکان چاکببێتەوەو گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ مانچستەر یونایتد واژوو بکات ، وەک مۆرینۆ لە لێدوانەکانی ڕابردوویدا ئاماژەی بۆ کردووە دەرگایان بۆ گەڕانەوەی زلاتان کراوەیە.

ئیبرا لە پاریس سانجێرمانەوە هاتە مانچستەر یونایتد، خاوەنی ٢٨ گۆڵە بوو وەرزی ڕابردوو ، توانی بەشداری ٤٦ یاری بکات، لەبەر پێکان یارییەکانی کۆتایی یانەکەی تەواو نەکرد بە تایبەت یاری کۆتایی خولی ئەوروپی.


PM:03:38:17/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 1187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌