‌هارت ئەزمونێکی نوێ تاقیدەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-


جۆ هارتی گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر سیتی ئەو یانەیە  بۆ جاریکی تر بەجێدەهێڵیت و پەیوەندی بە یانەی وێستهام یونایتدەوە دەکات.

هارت ئەمڕۆ دووشەممە پشکنینی پزیشکی بۆ یانەی وێستهام یونایتد ئەنجامداوەو بە خواستن لە وەرزی داهاتوودا یاری بۆ ئەو یانەیە دەکات.

هارتی تەمەن ٣٠ سا: ، پەیوەندی بە وێستهامەوە کردووە ئەگەر چی بە خواستنە، بەڵام ئەگەر ئەو یانەیە ئاستی ئەو گۆڵچیەیی بە دڵ بێت بە تەواوی دەیکڕێتەوە.

هارت هەچەندە بە بنەڕەتدا یاریزانی مانچستەر سیتیە، بەڵام وەرزی ڕابردوو یاری بۆ یانەی تۆرینۆ کرد بە شێوەی کاتی.

جیاواز لەگەڵ یانەکان، خجۆ هارت ٧١ یاری لەگەڵ ئینگلتەرا ئەنجامداوەو زیاتر لە ٣٠٠ یاریشی لەگەڵ مانچستەر سیتی ئەنجامداوە لەو کاتەوەی کە لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە پەیوەندی پێوەکردووە.



PM:03:49:17/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 731 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌