‌میسی بەتوندی وەڵامی ماڕادۆنا دەداتەوە

وێستگە سپۆرت-

وێستگە سپۆڕت-

جەلال سەعید

میسی لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بەتۆمارکردنی هاتریک لەجامی کوپا ئەمریکا وەلامێکی توندی ماڕادۆنای دایەوە.

میسی لەخولەکی61 بەشداری لە یارییەکە کردو توانی لەماوەی 20 خولەک سێ گۆڵی جوان و دەگمەن تۆمار بکات و بەهاتریک وەلامی دەم شکێن بۆ نەیارو رکابەرەکانی بداتەوەو بەکەمتر لە نیو کاتژمێر بسەڵمێنی کت باشترین و لێهاتووترین یاریزانی جیهانە.

ماڕادۆنا لە لێدوانێکدا میسی بەبێ تواناو بێهێزو بێ کەسایەتی لە سەرکردایەتی کردن باسکرد" گووتی: میسی هیچ بنەمایەکی سەرکردایەتی کردنی تێدا نیەو بێ توانایە.

ئەو قسانەی ماڕادۆنا زۆر بەسەیرو سەمەڕە هاتە بەرچاوان. دەبێ کەسێک باسی کەسایەتی بکات کە خۆی خاوەن کەسایەتی بێت... مارادۆنا هەرچی کەسایەتیە لە ژیانی خۆی و یاریکردنیدا نەیبووەو نیەتی و خاوەن رەوشتێکی باشیش نەبووە...

مارادۆنا بەر لەهەموو کەسێک باشتر دەزانی میسی لە خۆی باشترەو لە مێژووی تۆپی پێشدا وەك میسی نەبووە... ماڕادۆنا بەردەوام بەتوانج و رەخنەی خۆپەرستانە هێڕش بۆ سەر میسی دەکات. هیچ کەسێک ناتوانی کەسایەتی و بەهێزی و تواناو رەوشت بەرزی و گه‌وره‌ی میسی بچووك بكاته‌وه.

بۆ ئەوەی بەهەڵەش لێم حالی نەبن و بەشێوازێکی دیکە لێکی نەدەنەوە... لە مۆندیاڵی 1982 بەیاری مارادۆنا شادبووم و لەوکاتەشەوە خۆشەویستیم بۆ مارادۆنا دروستبووەو دوای مۆندیالیش بە7ملیۆن دۆلار چووە یانەی بەرشلۆنە.

لەساڵی1984لەیاری کۆتای جامی ئیسپانیا لەنێوان بەرشلۆنەو ئەتلەتیک بلباو بە ئامادەبوونی مەلیکی ئیسپانیا ماڕادۆنا شەڕو پێکدادانی لەگەڵ یاریزانانی یانەی ئەتلەتیک بلباو دروست کردو بووە هۆکاری ئاژاوەگێری لە یارییەکە.

لەوکاتدا بە فەرمانی مەلیکی ئیسپانیا بریاردرا بەدوورخستنەوەو نەمانی مارادۆنا لە خولی ئیسپانیا. لەهەمان ساڵ یانه‌ی بەرشلۆنە بە10ملیۆن دۆلار مارادۆنای بەیانەی ناپۆلی ئیتاڵی فرۆشت...





PM:05:05:11/06/2016


ئه‌م بابه‌ته 3654 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌