‌زۆرانبازی گا ...چارەنوسی ئەو گایەی زۆرانبازەکە دەکوژێت چیە!

وێستگە سپۆرت-

وێستگە سپۆرت -

زۆرانبازی گا بە یەکێک لە کۆنترین کلتور دادەنرێت لە وڵاتی ئیسپانیا کە ساڵانە لە زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە ئاهەنگی بۆ سازدەکرێت و  ئەنجام دەدرێت .

ئەم کلتورە کە ئیسپانیەکان نەیانتوانیوە وازی لێبهێنن لەگەڵ ئەوەی زۆر ترسناکە ، بەڵام کەشێکی ئاهەنگی دەبێت ، وە ئەو زیانە زۆرەی بەر گاکە دەکەوێت هەندێک جاریش مرۆڤەکان زیانی زۆریان بەردەکەوێت ، لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لەوانەی دژی ئەم کارەن و دەیانەوێت ئەم کلتورە نەمێنێت بەڵام ساڵانە هەر ئەنجام دەدرێت.

رۆژنامەی "ئەلبایس"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە ، ئەو کەشەی کە هەیە هەندێک جار ئاهەنگی نابێت ، وەک ئەوەی رۆژی یەک شەممەی را بردوو روویدا ، لە شارۆچکەی تیروێل لە ئەراگۆن لە رۆژهەڵاتی ئیسپانیا، کاتێک گای لۆرنزۆ کە کێشی نزیکەی 529 کیلۆگرام دەبێت هێرشی کردە سەر زۆرانبازەکە بەناوی ڤیكتۆر باریۆ کە  تەمەنی 29 ساڵە، سنگی بەتەواوی بریندار کردو بوە هۆی گیان لە دەستدانی ، ئەمەش یەکەم رووداوی لەو جۆرەیە لە ئیسپانیا لە دوای ساڵی 1992  .

کلتوری زۆرانبازی گا لە ئیسپانیا  زۆر لە مێژە  هەیەو  تا ئێستا هەندێک کلتوری نامۆی تیایە ، یەکێک لەوانە ئەو گایەی کە زۆرانبازەکە دەکوژێت ، پێویستە ئەو کەسەی بەخێوی کردوە دەستبەرداری ببێت و بیکوژن تەنانەت ئەو باوک و دایکەی کە گاکەشی لێ بووە دەبێت بکوژرێت.

لەگەڵ ئەوەی  گا و مرۆڤەکان لەم کلتورەدا توشی زیان دەبن، بەڵام تا ئێستا هەر بەردەوامە و  کەس نەیتوانیوە رێگری لێبکات .




PM:09:25:14/07/2016


ئه‌م بابه‌ته 2032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌