‌ سزای شاجوانی تێنس کەم کرایەوە

وێستگە سپۆرت-

وێستگە سپۆرت -

دادگای وەرزشی لە لۆزان رایگەیاند ، سزای  ماریا شاراپۆڤا لە دوو ساڵەوە کەمکرایەوە بۆ 15 مانگ ،ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو کچە یاریزانی تێنسی سەرزەوی روسی ماریا شاراپۆڤا بەهۆی بە کارهێنانی مادەی وزە بەخشەوە بۆ دوو ساڵ لەسەرجەم چالاکیەکان راگیرا.

ئەمڕۆ دادگای وەرزشی  سزاکەی شاراپۆڤای لە دوو ساڵەوە کەمکردەوە بۆ ١٥ مانگ و ٧ مانگی لە سزادانەی لابرد.
شاراپۆڤا پێشتر ڕایگەیاندبوو لە پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوە مادەی وزەبەخشی بەکارهێناوەو بەو هۆیەشەوە سزای دووساڵ ڕاگیرانی بەسەردا سەپێنرا.

لە لێدوانێکیدا شاراپۆڤا ڕایگەیاند ناخۆشترین رۆژەکانی بەڕێ دەکات و لە داهاتوودا جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.


PM:08:49:04/10/2016


ئه‌م بابه‌ته 942 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌