‌کاریکاتێر... پێلێ لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەرکرا

وێستگە سپۆرت-


وێستگە سپۆرت -

 دوای ئه‌وه‌ی گرازیانۆ پێلێی هێرشبه‌ری ئیتاڵیا له‌ گێمی دووه‌م گۆڕانكاری پێ كرا، له‌ كاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی، ڤینتۆرای راهێنه‌ر ده‌ستی بۆ درێژ كرد، به‌ڵام پێڵی ده‌ستی لابرد و ته‌وقه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌.

 رۆژی هه‌ینی، 7 ئۆكتۆبه‌ری 2016، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا به‌ فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی، سزادانی پێللی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی راگه‌یاند و له‌ كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی ئیتاڵیا ده‌ركرا و ناردرایه‌ ماڵه‌وه‌.

 فیدراسیۆنی ئیتاڵیا له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ئه‌م سزادانه‌ به‌ رێككه‌وتن له‌ نێوان ڤینتۆرای راهێنه‌ر و لێژنه‌ی سزادانی فیدراسیۆنه‌كه‌ بووه‌.


PM:05:59:09/10/2016


ئه‌م بابه‌ته 779 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌