‌سەرۆکی ریاڵ مەدرید ڕاستی گریبەستەکە ئاشکرادەکات


فلۆرنتینیۆ پێرێز ، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕەتیکردەوە هەر گریبەستیک لە یانەکانی خولی چینەوە پێشکەش بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کرابێت.

پێشتر خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاندبوو ، یانەکانی خولی چین ئامادەن گریبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بکەن بە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ ،هەروەها موچەیەکی گەورەیان بۆ داناوە کە نرخەکەی دەگاتە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا.

پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، هیچ گرێبەستێکی فەرمییان بۆ نەهاتووە لە یانەکانی خولی چینەوە.

ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠١٦ دا زۆرترین نازناوی بردەوە دیارترینیان باشترین یاریزانی جیهان بوو کە باڵۆن دۆڕ و خەڵاتی فیفای وەرگرت.


AM:07:15:11/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.