‌بە فەرمی بەرشەلۆنە خۆی یەکلاکردەوە

وێستگە سپۆرت-



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕایگەیاند ، لە گواستنەوەی زستانەی ئێستادا نە هیچ یاریزانیک دەکڕن ، نە هیچ یاریزانیکیش بۆ ریزەکانیان دەگوازنەوە.

یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند ، هیچ یاریزانیک لە گواستنەوەی زستانەی ئێستادا یانەی ریاڵ مەدرید بەجێناهێڵێت ، بۆیە  هیچ یاریزانیکیش ناکڕن و پێویستیان پێ نیە.

یانەی بەرشەلۆنە ڕاشیگەیاندووە، پارەیەکی ئەوتۆیان لە بەردەستدا نیە تاکوو گریبەستی نوێی پێبکەن، بەڵام پێشیان وایە کە ڕەنگە پێویستیان بە یاریزانی نوی نەبێت و تا کۆتایی ئەم مانگەش دەوەستن.

یانەی بەرشەلۆنە زۆرینەی ئەستێرەکانی بۆ یارییەکان ئامادەن بە تایبەت مێسی و سوارێز و نەیمار کە سێ هێرشبەرە گەورەکەی ئەو یانەیەن ، ئەوەش وایکردووە کە بیر لەوە نەکەنەوە لە گواستنەوەی زستانەی ئێستادا یاریزانی نوی بکرن.


PM:01:54:11/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1330 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌