‌شەش خەڵاتی گرانی فیفا دزراوە

وێستگە سپۆرت-


پێش دەستپێکردنى ئاهەنگى باشترینەکان کە لەلایەن فیفاوە دابەشکرا،  شەش خەڵاتى گرانبەها دەدزرێن.


ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بڵاویانکردۆتەوە، یەکێتیی تۆپی پێی جیهان سکاڵاى لاى پۆلیس تۆمارکردوە بەهۆى ئەوەى لەکاتى بەڕێوەچونى ئاهەنگى باشترینەکانى 2016 دزیکردن رویداوە.

پێش دەستپێکردنى ئاهەنگەکەى فیفا، شەش کاتژمێرى جۆرى هەبلوت کە براندێکى جیهانی گرانبەهایە دزراوەء تاکو ئێستاش هیچ کەسێک بەو تۆمەتە دەستگیر نەکراوە.

 فیفا نیازى هەبووە هەر یەکێک لەو کاتژمێرانە بکاتە خەڵات بۆ باشترینەکان کە یەکێکیان کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى دزراوە نەتوانراوە خەڵاتەکە ببەخشن و نرخى هەر یەکێک لەو کاتژمێرانە نزیکەى 100 هەزار فرانکى سویسریە کە دەکاتە 98 هەزار دۆلار.



PM:06:44:11/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 463 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌