‌ڕۆیشتن ڕەتدەکاتەوە


جۆن تێری کاپتنی یانەی چێڵسی ڕەتیکردەوە پەیوەندی بە یانەی بۆرنمۆسەوە بکات.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردۆتەوە، جۆن تێرى هەرچەندە زۆر لە پێکهاتەی یارییەکانی چێڵسیدا نابینرێت بەهۆی زۆری تەمەنییەوە کە بۆتە ٣٦ ساڵ ، بەڵام نایەوێت ئەو یانەیە بەجێبهێڵیت.

ئاشکراشیانکردوە، یانەى بۆرنمۆس لەسەر داواى ئیدى هۆی راهێنەرى هەوڵەکانى چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەى لەکاتى گواستنەوەى ئەم زستانەدا گرێبەست لەگەڵ جۆن تێرى بکات.

گرێبەستى جۆن تێرى لەگەڵ چێڵسى لەوەرزى داهاتوودا کۆتایی پێدێت و یانەى بۆرنمۆسیش دەیەوێت بەشێوەى خواست بیباتە ریزەکانیەوە.


AM:07:11:12/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.