‌یۆڤانتۆس دەیەوێت گرێبەستی دیبالا بۆ پێنج ساڵ نوێ بکاتەوە

وێستگە سپۆرت-


یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی پلان بۆ ئەوە دادەنێت کە گریبەستی دیبالا نوێبکاتەوەو هاوکات موچەی ساڵانەکەشی بۆ زیاد بکات.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت بەم نزیکانە گرێبەستی پاولۆ دیبالای یاریزانی یانەکەیی بۆ پێنچ ساڵی داهاتوو نوێبکاتەوە و موچەکەشی بۆ زیاد دەکات.

یۆڤانتۆس چاکسازی لە گریبەستەکەیی دیبالادا دەکات و موچەی ساڵانەکەیی لە 5 ملیۆن یۆرۆوە بۆ دەکات بە 7 ملیۆن یۆرۆ.

ئەم کارەی یانەی یۆڤانتۆس لەبەر ئەوەیە کە چەندین یانە هەیە هەوڵ بۆ گواستنەوەی دیبالا دەدەن ، ئەوانیش دەیانەوێت پارێزگاری لە یاریزانەکەیان بکەن.


AM:07:12:12/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 217 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌