‌میلان ئەرکی ئەمشەوی قورسە

وێستگە سپۆرت-


لە یارییەکانی جامی ئیتاڵیادا ، یانەی ئەی سی میلان لە ئەرکێکی قورسدا ڕووبەڕوی یانەی تۆرینۆ دەبێتەوە.

ئەمشەو کاتژمێر ١١:٠٠ ، یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆی تایبەت بەخۆی، ڕووبەڕوی یانەی تۆرینۆ دەبێتەوە.

ئەم یارییە کە لە قۆناغی ١٦ی جامی ئیتاڵیادایە ، بۆ میلان قورسە ، چونکە تۆرینۆش ئەنجامی باشی لەو جامەدا هەیە.

میلان و تۆرینۆ یەکی پێنچجار بوونەتە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا بە جۆریک ، میلان دواین جار لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بووەو تۆرینۆش دواین جار لە ساڵی ١٩٩٣ دا بووە.

میلان لەم وەرزەدا توانی جامی سوپەری ئیتاڵیا لە یۆڤانتۆس بباتەوە، بۆیە دەیەوێت بردنەوەی جامی ئیتاڵیاش بخاتە سەر نازناوەکانی ئەم وەرزەو بەرەو قۆناغەکانی کۆتایی بڕوات.


AM:07:14:12/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 217 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌