‌زیدان پێویستی پێ نیە

وێستگە سپۆرت-


زیەندین زێدان ، ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند، هەوڵیان نەداوە کە بیر ئۆبامیانگ لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە بگوازنەوە بۆ ریزەکانیان.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانیا ، زیدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند ، نایانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئۆبامیانگ بکەن ، چونکە پێیان وایە لە ئێستادا یاریزانی گونجاویان بۆ هێڵی هێرشبردن هەیە.

پێشبینی دەکرێت لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا، ئۆبامیانگ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات ، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسیش کڕیاریکی باشی ئەو یاریزانەیە ، هەرچەندە یانەی مانچستەر یونایتدیش ڕکابەری دەکات.


AM:07:17:12/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 383 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌