‌یاریزانێکی مانچستەر یونایتد گەیشتە یانە نوییەکەی..وێنە


مۆرگان شنایدەرلینی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد ، بۆ پەیوەندی کردن بە یانە نوێیەکەیەوە گەیشتە بارەگایی یانەیئێڤەرتۆن و بڕیارە دەست بە ڕاهینانەکان لەگەڵ ئەو یانەیەدا بکات.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی دەیڵی مەیڵ ، ڕۆیشتنی مۆرگان شنایدەرلین بۆ ئێڤەرتۆن بە شێوەیەکی فەرمی کۆتاییهاتووەو گواستنەوەی ئەو یاریزانەش لەسەر داوای ڕۆناڵد کۆمانی ڕاهینەری یانەی ئێڤەرتۆن بووە.

مانچستەر یونایتد ڕازیبوو بە ڕۆیشتنی شنایدەرلینی تەمەن ٢٧ ساڵ بۆ یانەی ئێڤەرتۆن ، چونکە مۆرینۆ پێویستی پێی نەبووەو لاری نەبووە لە ڕۆیشتنی.

وەک لە وینەکاندا دیارە ، شنایدەرلین بە ئۆتۆمبیلێکی پۆرشی پانامێرەی ڕەنگ ڕەش چۆتە ناو بارەگایی ڕاهێنانەکانی یانەی ئێڤەرتۆن.

شنایدەرلین پێشتر لە ساڵی ٢٠١٥ دا ، لە یانەی ساوسهامپتۆنەوە چۆتە یانەی مانچستەر یونایتد کە ئەو کات لویس ڤان گال ڕاهێنەر بوو.






AM:07:19:12/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 774 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.