‌ئامانجی سەرەکی مۆرینۆ ئەم یاریزانەیە

وێستگە سپۆرت-


ئەنتوان گریزمانی یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ، ئامانجێکی گەورەی مۆرینۆی ڕاهینەری یانەی مانچستەر یونایتدە ، تاکوو گریبەستی لەگەڵدا بکات.

یانەی مانچستەر یونایتد دەیەویت لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا، ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بباتە ڕیزەکانییەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەک لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ئامانجی سەرەکیی مۆرینۆ گواستنەوەی گۆڵکاری یۆرۆی ٢٠١٦ یە ، ئەویش ئەنتوان گریزمانە ، بۆ ئەوەی ببێتە شوینگرەوەیەک لە داهاتوودا بۆ زلاتان ئیبراهیمۆڤیج.

مان یونایتد لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گریبەستی خۆی پێشکەش بە مان یوناتد دەکات بۆ گواستنەوەی گریزمان ، هەروەها ئەو یاریزانەش لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو ، دەیەوێت لە داهاتوودا پەیوەندی بە یەکیک لە یانەکانی خولی ئینگلتەراوە بکات.


AM:07:20:12/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌