‌بە ڤیدیۆ: بەرشەلۆنە بردنەوەیەکی قورسی بەدەستهێناو گەیشتە قۆناغی داهاتوو



یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتنێکی گرنگی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی جامی شای ئیسپانیادا بەدەستهێناو بە سی گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە یانەی ئەتلەتیک بیلباوی بردەوە.

لە تایمی یەکەمدا لویس سوارێز بە گۆڵیک بەرشەلۆنەی پێشخشت.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٤٧ دا ، نەیمار بە ڕێگەی لێدانی سزا گۆڵی دووەمی کرد ،  ئینریک سابوریت لە خولەکی ٥١ دا گۆڵی یەکەمی بۆ بیلباو کرد ، بەڵام لە خولەکی ٧٧ دا مێسی سیهەم گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە کردو یارییەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک بە سودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.

بەو بردنەوەیە بەرشەلۆنە توانی بگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا هەرجەندە یاری ڕابردووی  ٢ بە ق دۆڕاندبوو ، بەڵام بە کۆی هەردوو یاری ، بەرشەلۆنە ٤ بە ٣ گەیشتە ئەو قۆناغە.


AM:07:28:12/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 713 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.