‌بەلجیکا، هازاردی لەدەستدا

وێستگە سپۆرت-


ڕۆبەرتۆ مارتینێز، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا ڕایگەیاند، ئیدین هازارد بەهۆی ئەوەی لە پێکانەکەی چاکنەبۆتەوە، بەشداری یارییەکەی بەلجیکا بەرامبەر بە یۆنان ناکات.

ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەلجیکا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ڕوسیا ڕووبەڕوی هەڵبژاردەی یۆنان دەبێتەوە، بۆ ئەو یارییەش هازاردی لەدەستداوە، چونکە لە ڕاهێنانەکاندا لەگەڵ چێڵسی دووچاری پێکان بووە.

مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا ڕایگەیاند، پێکانەکەی هازارد قورس نیە، بەڵام بۆ ئەو یارییە بەشدار نابێت و لە یاری داهاتووتردا کە یارییەکی دۆستانەیەو ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجامی دەدەن، بەرامبەر بە ڕوسیا بەشداری دەکات.


AM:01:20:21/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 1854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌