‌ڕۆما پۆستێکی نوێ بۆ تۆتی پێشنیاردەکات

وێستگە سپۆرت-


ئیدارەی یانەی ڕۆما دەیەوێت فرانچیسکۆ تۆتی لە دوای وازهێنانی لە یاریکردنیش هەر لای خۆی بهێڵیتەوە.

تۆڕی ESPN بڵاویکردۆتەوە،یانەی ڕۆما دەیەوێت ئەگەر تۆتی وازی لە یاریکردنیش هێنا، ئەوا هەر لای خۆیان بەردەوام بێت و گرێبەستێک واژوو بکەن کە پۆستێکی نوێ وەردەگرێت و دەبێتە بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی رۆما.

تۆتی تا ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی وەڵامی پۆستە نوێیەکی بە ڕۆژنامەنوسان نەداوە، کە ئایا ئەو پۆستە وەردەگرێت یاخود نا.

هەروەها تۆتی هەرچەندە تەمەنی بەرەو ٤٠ ساڵ دەچێتە، بەڵام تا ئێستا دیار نیە کە لە وەرزی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت یاخود نا.

بەم وەرزەوە، تۆتی وەرزی ژمارە ٢٥ بەڕێدەکات و لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە بۆ یاری ڕۆما دەکات کە لە سآڵی ١٩٩٣ دا بووە.


AM:01:32:21/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 1689 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌