‌نەیمار دەیەوێت لە داهاتوودا ئەم خولەش تاقیبکاتەوە

وێستگە سپۆرت-


نەیمار دا سیلڤایی هێرشبەری بەڕازیلی یانەی بەرشەلۆنە، هەرچەندە ئێستا یەکێکە لە MSN و سێیانی مەترسیدار لەگەڵ مێسی و سوارێز پێکدەهێنێت، بەڵام دەیەوێت لە داهاتوودا خولێکی نوێش تاقیبکاتەوە کە یەکێکە لە پێنچ خولە گەورەکەی ئەوروپا.

لە میانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ، نەیمار ڕایگەیاند، دەیەوێت ڕۆژێک بێت بچێتە خولی ئینگلتەرا بۆ یاریکردن و ئەو خولەش تاقی بکاتەوە.

نەیمار لە باسی خولی ئینگلتەرادا دەڵێت: پریمەرلیگم خۆشدەیەوێت و حەزم لە شێوازی یاریکردنیانە ، دەمەوێت ڕۆژێک بێت لەو خولە یاری بکەم ، ئەو یانانەش کە سەرسامە پێی مانچستەرەکان و چێڵسی و ئارسناڵ و لیڤەرپولە.

سەبارەت بە گواردیۆلا و مۆرینۆ کە دوو ڕاهینەرن لە پریمەرلیگ و ڕکابەری یەکترن ، نەیمار وتی ، هەردوویان ڕاهێنەری بە توانان و هەموو یاریزانێک حەز دەکات ببنە ڕاهێنەری.


AM:01:45:21/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 6027 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌