‌پێشمەرگەكانی هەولێر مێژوویان نوسیەوە

وێستگە سپۆرت-

KFA- لە دوا یاری چوارگۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لە شارۆچكەی پیرمام هەردوو یانەی پیشمەرگەی هەولێر و كەركووك رووبەروی یەكتر بوونەوە و هەردوو یانەكەش بە گۆڵێك یەكسان بوون بەم یەكسان بوونە پیشمەرگەكان بوونە پاڵەوان
بە فیكەی ئومید مستەفا یارییەكە كەوتە رێ .

لەسەرەتای یارییەكە هەردوو یانەكە بە هەستیارییەوە لەگەڵ یارییەكەوە دەجولانەوە هەر بەم هۆكارەش تەنها لە پێنج خولەكی كۆتایی یارییەكە پیشمەرگەی هەولێر لە رێگای یاریزانان علی عبدالله و میران خسرۆ و كۆسرەت بایز نزیك بوون لە گۆڵ تۆماركردن بەڵام ئامانجەكەیان نەپێكاو ، گێمی یەكەم بە ئەنجامیكی سپی بە كۆتاهات.

گێمی دووەم یارییەكە هەردوو یانەكە بە ئاور دانەوە بۆ یارییەكەی تر دەستیان بە هێرشبردن كرد یەكەم هێرشیش لە ریگای فەرهەنگ ووریا بوو بەڵام علی عبدالكریم دلێرانە تۆپەكەی دوورخستەوە
هێرشەكان لەلایان هەردوو یانە بەردەوامی هەبوو لە خولەكی 80 یاریزان بنجامین ئۆگۆباجی گوڵی پێشكەوتنی بۆ كەركوكییەكان تۆماركردو هەنگاوێكی لە نازناوەكە نزیك كردنەوە.

دوای گۆڵەكە پێشمەرگەكان دەستیان بە هێرشبردن كرد چەند جار نزیك لە گۆل تۆماركردن بەڵام گۆڵپاریزی كەركووك رێگری دەكرد یارییەكە بەرو كۆتایی دەرۆی لە خولەكی 90 بە تەمەنترین یاریزانی یارییەكەو خولەكەش عیماد اسعد گۆڵی بەرامبەر هێنایەوە و یارییەكەش هەر بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوو یانە بە كۆتاهات و پێشمەرگەی هەولێر بە سود وەرگرتن لە دۆرانی یانەی نەورۆز بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ بوو پاڵەوانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا و یانەی كەركووكیش بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی شێروانە پلەی دووەمی بە دەست هێنا. دوای تەوا بوونی یارییەكەو دیاربوونی پاڵەوان لە مەراسیمێكی شایستە خەڵات سەر هەردوو یانەو باشترینەكان و دەستی سەرپەرشتیاری یارییەكە دابەشكرا


PM:11:44:20/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌